ئه‌ژی ئه‌مین به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری، له دوای رووداوه‌كانی ناو یه‌كێتی و دوورخستنه‌وه‌ی لاهوور جه‌نگی بووه به‌رپرسی ده‌زگای زانیاری، به‌ڵام زۆری نه‌برد له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی بووه كێشه‌یان و به‌گوته‌ی بافڵ تاڵه‌بانی" ئه‌ژی ئه‌مین ئێسته له هه‌ولێره".
به‌ختیار كاوانی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی نزیك له‌ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ئاب، ئه‌ژی ئه‌مین سه‌ردانی به‌ختیار كاوانی به‌رپرسی ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له هه‌ولێر كرد كه هه‌فته‌ی رابردوو، له لە دۆڵێكی كه‌لكه‌سماق له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سلێمانی ته‌قه‌ی لێ كرا‌و و دواتر راگه‌یه‌نرا كه له هه‌وڵێكی تیرۆریسی رزگاری بووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" چه‌ند ڕۆژێك پێش ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه، به‌ختیار كاوانی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی نزیك له‌ماڵی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و گومان ده‌كرێ ئه‌و رووداوه پێوه‌ندیان به یه‌كتره‌وه هه‌بێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی "وشه" گوتی، ئه‌ژی ئه‌مین بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوی ته‌قه‌كردن له به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌ردانی كردووه و لای خۆی تۆماری كردووه.
ئه‌و جووڵه‌ی ئه‌ژی ئه‌مین له‌كاتێكدایه كه، بافڵ تاڵه‌بانی هێرشی توندی كرده سه‌ری و هه‌ر ئه‌ویش ئاشكراى كرد كه ئێسته له هه‌ولێره.
چاودێران دەڵێن، ئەو جووڵەی ئەژی ئەمین وەك وەڵامێك بووە بۆ بەرپرسانی یەكێتی و بە دیاری كراوی بافڵ تاڵەبانی كە ئەو هێشتا لە كارەكانی خۆی بەردەوامە.