ئه‌مڕۆ دووشه‌م 15ی ئاب، به گوێره‌ی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی، له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی كۆمیته و رێكخستنه‌كان كراوه ده‌بێت له ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا، هه‌موو ئه‌و كادر و ئه‌ندامانه‌ی له به‌شه‌كانی ناو مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كاندا مووچه‌خۆری حزبین و لهحكوومهتیشدا مووچه‌یان هه‌یه زانیاری بنێرن.
شاناز برایم ئه‌حمه‌د له‌و بڕیاره‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی كادرانی نیگه‌رانه
مه‌ڵبه‌ند دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره بۆ رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌ی كادرانی ئه‌و حزبه‌یه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی دارایی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتییه‌وه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و زانیاریانه‌ی كه داوا كراوه نه‌نێرێت مووچه‌ی مانگی ئابی پێ نادرێ.
به‌شێك له كادرانی یه‌كێتی پێیان وایه، ئه‌م كاره‌ی حزبه‌كه‌یان پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی كاروبارهكانیانه و وه‌ك نانبڕین ده‌یبینن. هه‌روه‌ها مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه وه‌ك كادرانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی مووچه‌ی ئه‌وانه رابگیرێ كه له حكوومه‌تدا مووچه‌خۆرن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی "وشه" ده‌ڵێ، شاناز برایم ئه‌حمه‌د له‌و بڕیاره‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و پێداچوونه‌وه به مووچه‌ی كادرانی نیگه‌رانه.
"وشه" بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر پێوه‌ندی به چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه كرد، به‌شێكیان وهلاَمی پێوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه و به‌شێكی تریشیان ئاماده نه‌بوون قسه له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
هه‌فته‌ی رابردوو، یه‌كێتی به‌ناوی چاكسازییه‌وه به فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی ده‌ستی به كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كادره‌كانی راگه‌یاندنیان كرد كه هاوكات مووچه‌خۆری حزبین.جگه له‌وه‌ی ته‌واوی مووچه و بودجه‌ی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر كه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه خاوه‌ندارییه‌تی ده‌كرێ راگیرا.