دڕاندن و فڕێدانی پاسپۆرت له هه‌ڵوێستێكی تاكه‌كه‌سییه‌وه بووه به دیاره، ئه‌مه‌یش چه‌ندان كێشه‌ی بۆ كه‌سه‌كان خۆیان له داهاتوودا دروست ده‌كات، یه‌ك له‌وانه ڕووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. پارێزه‌رێك له ڕووی یاساییه‌وه هۆشداری ده‌داته ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره به‌تایبه‌ت گه‌نجان.
ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن یاسایی نییه و تاوانیشه
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئاب، ڕاوێژكاری یاسایی پارێزه‌ر یوسف سامان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "دڕاندن یان فڕێدانی پاسپۆڕت له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری گه‌نجانی كورد بووه‌ته دیارده، به‌تایبه‌ت له‌كاتی چوونیان بۆ ئه‌وروپا به ڕێی قاچاخ كه ئه‌وه‌یش كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن یاسایی نییه و تاوانیشه".
ڕوونی كرده‌وه، "ئێمه باسی پله‌به‌ندی و به‌های پاسپۆرتی عێراقی ناكه‌ین، به‌ڵام باسی گرنگی ئه‌و پاسپۆرته ده‌كه‌ین كه به‌ناوی تۆوه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تی ته‌ماشا ده‌كرێت، به نه‌بوونی ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بیته‌وه".
ئاماژه‌ی دا، "فڕێدانی پاسپۆرت بۆ ناو ئاوێك یان سووتاندنی یان فڕێدانی، به‌پێی یاسا تاوانباره بكه‌ره‌كه‌ی هه‌ر كاتێك بیه‌وێت سه‌ردانی عێراق یان هه‌رێم بكاته‌وه بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كه‌ی، سزا ده‌درێت و پاشان پاسپۆرتی تازه‌ی وه‌رده‌گرێته‌وه".
"سزاكه‌ی به‌م جۆره‌یه، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م جاری بێت پاسپۆرته‌كه‌ی فڕێ دابێت یان دڕاندبێت، ئه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆڕت هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتنی بڕی 250 هه‌زار دیناری عێراقی وه‌ك سزای پێبژاردن، ئه‌گه‌ر دووه‌م جاری بێت، ئه‌وا بكه‌ره‌كه‌ی ده‌درێته دادگا و به پێبژاردن بهبڕێــك له 250 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ملیۆن زیاتر نه‌بێت سزا ده‌درێت، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له ڕۆژی ده‌رچوونی سزاكه‌ی، ڕێی لێ ده‌گیرێت پاسپۆرتی تازه ده‌ربهێنێته‌وه".پارێزه‌ر یوسف سامان وای گوت.
پاسپۆرتی عێراقی، پاسپۆرتێكه ده‌درێت به هاونیشتمانیانی عێراق. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری پاسپۆرتی عێراق ده‌توانێ بۆ 31 ده‌وڵه‌ت گه‌شت بكات. پاسپۆرته‌كه به سێ زمانی جیاواز (كوردی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی) نووسراوه. پاسپۆرته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتوگوزار به‌كار دێت.