یۆرگن کلۆپ راهێنەری یانه‌ی لیڤەرپوول هاته ریزی ئه‌و كه‌سانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یانه‌ی بارسێلۆنا، بەهۆی ئەوەی پارەیەکی زۆری بۆ گرێبەستە نوێیەکان خەرج کردووە، سەرەڕای کێشەی ئابووری و دارایی یانەکە.
بارسێلۆنا لە بەهێزکردنی ریزەکانی سەرکەوتوو بووه، ئه‌مه‌ش لە رێگەی جووڵه‌ی ئابوورییەوە، وەک فرۆشتنی 25%ی مافی پەخشکردنی یارییەکانی لالیگا، هەروەها فرۆشتنی 49%ی ستۆدیۆکانی یانه‌كه، كه بۆ كاری به‌رهه‌مهێنانی هونه‌ری به‌كاردێن.
یۆرگن کلۆپ نائومێدی خۆی لەم بابەتە دەربڕی، هەروەها لە لێدوانەکانیدا کە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاوی کردووەتەوە، رایگەیاندووە: من بە چەند هۆکارێک لەو بابەتە تێناگەم، کاتێک پێم دەڵێیت کە پارەت نییە، مانای ئەوە نییە هیچ خەرج نەکەیت، من له‌وه تێدەگەم، بۆیە کارته بانکییهكهم دوو جار ئه‌وه‌ی پێی گوتووم، به‌ڵام خۆشبەختانە ئەوە چەند ساڵێک لەمەوبەر بوو.
گوتیشی: من وه‌ك هانده‌ری تۆپی پێ ئه‌وه ده‌بینم، بۆیه تێناگه‌م، تاكه یانه هه‌بێت، ده‌زانم كه یاریگه‌كه‌ی خۆی و هه‌ندێك مافی به شێوه‌ی پێشه‌كی فرۆشت بۆروسیا دۆرتموند بوو، به‌ڵام هانز ڤاتزكه له دواساته‌كاندا هات و هه‌موو شتێكی رزگار كرد، منیش نازانم ڤاتزکەیەک لە بارسێلۆنا هه‌بووه یان نا.
هانس ڤاتزکە بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆنده، لە ساڵی 2005 لە لووتکەی قەیرانی دارایی یانەکە دەستنیشان کرا، هەروەها شانازیی ئەوەی پێ دەکرێت یانە ئەڵمانییەکەی لە مایه‌پووچبوون رزگار كرد.
جێگه‌ی ئاماژەیە یانەی بارسێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ 5 یاریزانی نوێی كرد، کە بریتین لە "ئەندرێاس کریستن‌سن، فرانک کیسێ، ژول کۆندێ، رافینیا و رۆبەرت لێڤاندۆڤسکی"، هێشته نیازی گرێبه‌ستی تریشی هه‌یه، له كاتێكدا یانه‌كه ساڵێك زیاتره رایگه‌یاندووه، قه‌یرانی دارایی هه‌یه و قه‌رزێكی زۆری له‌سه‌ره.