بڕیاره‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كاركردنی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر كه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێ، جێهێشت و بهكارمهندهكان گوتراوه دوای پێدانی مووچه‌ی مانگی ته‌مووزی رابردوو، ده‌توانن به‌خۆبه‌خشانه ده‌وامی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ی ئاب، سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو رۆشنگهرییهكه، به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوودا به بڕیاری بافڵ تاڵه‌بانی، بودجه‌ی تۆڕی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر بڕا، ئه‌مڕۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار سه‌رپه‌رشتیاری گشتی و لێپرسراوی تۆڕه‌كه، به كارمه‌نده‌كان راگه‌یه‌نراوه كه ره‌نگه بتوانن ته‌نیا مووچه‌ی مانگی تهمووز بده‌ن و دواتر ده‌توانن به خۆبه‌خش كار بكه‌ن.
ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر پێكهاتووه له "بنكه‌ی ئه‌ده‌بی رووناكبیری گه‌لاوێژ، پلاتفۆرمی دابڕان، فێمێنیزمی رۆشنگه‌ری، سایته‌كانی چاو‌دێر و دابڕان و گه‌لاوێژ و روانگه و ره‌خنه و هۆڵی دیالۆگ" و زیاتر له 100 كارمه‌ندن.
پاسه‌وانه‌كانی مه‌لا به‌ختیار كه مووچه‌یان له‌سه‌ر ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسییه مووچه‌ی مانگی ته‌مووزیان وه‌رگرتووه
زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كان له‌و بڕیاره نیگه‌رانن و پێیان وایه هه‌وڵ و ماندووبوونی چه‌ندان ساڵه‌یان به‌هه‌ده‌ر رۆیشتووه، ناكرێت كه‌سێكی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار كه خۆی زۆرجار ئاماژه‌ی بۆ داوه، خه‌بات و تێكۆشانی زۆری له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌یه، ئێسته هه‌ر وا ده‌سته‌وسان بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، ستافی نووسینگه‌كه‌ی و پاسه‌وانه‌كانی مه‌لا به‌ختیار كه مووچه‌یان له‌سه‌ر ئیداره‌ی گشتیی یه‌كێتی و مه‌كته‌بی سیاسییه، ئه‌وان مووچه‌ی مانگی ته‌مووزیان وه‌رگرتووه.
بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تری فراوانی نێوان مه‌لا به‌ختیار و به‌رپرسانی به‌ش و سایته‌كانی تۆڕی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر، به‌ڕێوه بچێت.
پێشتر "وشه" ورده‌كاریی ده‌ركردن و بڕینی مووچه‌ی سه‌تان كارمه‌ندی راگه‌یاندنه‌كان و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ده‌ستی بافڵ تاڵه‌بانی بڵاو كردبووه‌وه.
چه‌ند رۆژێكه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌فه‌رمانی بافڵ تاڵه‌بانی، كه‌وتووه‌ته ده‌ركردن و نانبڕینی كارمه‌ندانی ئۆرگانه‌كانی و به‌وهۆیه‌شه‌وه تا ئێسته له مه‌كته‌ب و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی، نزیكه‌ی 600 كه‌سی ناردووه‌ته‌وه ماڵه‌وه.