له تاوانێكی قێزه‌وندا كه له پارێزگای قه‌لیوبیه‌ی میسر ڕووی داوه، باوكێك كوڕه 11 ساڵه‌كه‌ی كوشت و ته‌رمه‌كه‌ی پارچه پارچه كرد و سووتاندی، ئه‌مه‌ی بۆیه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی سیماكانی تاوانه‌كه‌ی بشارێته‌وه.
سه‌ری به‌ر دیواره‌كه كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه
چیرۆكه‌كه كاتێك ده‌ستی پێ كرد كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
ئاسایشی قه‌لیوبیه ڕاپۆرتێكی له خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌رگرت كه بۆنێكی ناخۆش له یه‌كێك له شوقه‌كانی نیشته‌جێبوونه‌وه ده‌رچووه، ده‌ستبه‌جێ هێزێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕۆیشت بۆ شوێنی دیاریكراو، به‌ڵام هیچیان نه‌دۆزییه‌وه.
له به‌دواداچوونه‌كانی لێكۆڵه‌ران ده‌ركه‌وتووه، باوكێك كوڕه‌كه‌ی به لێدان كوشتووه، چونكه هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا ده‌مه‌قاڵه‌ی هه‌بووه، هه‌روه‌ها له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ته‌مێكردن و لێدانی، سه‌ری به‌ر دیواره‌كه كه‌وتووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست داوه.
دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ ته‌رمه‌كه له ماڵه‌كه به‌جێهێڵرا و بۆنێكی ناخۆشی لێ ده‌رچووه، ئه‌مه‌یش دراوسێكانی ناچار كردووه گومانی لێ بكه‌ن و پۆلیسی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، باوكه‌كه‌یش ناچار ده‌بێت ته‌رمه‌كه ده‌ربهێنێت و فڕێی بدات، ئه‌وكات ده‌ست ده‌كات به پارچه پارچه‌كردن و سووتاندنی له نزیك شه‌قامێكی گشتی له ناوچه‌كه‌یان.
به‌دواداچوون و لێدوانی شایه‌تحاڵه‌كان ده‌ریانخستووه، دایكی قوربانییه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره تۆمه‌تباره‌كه‌ی ناكۆكی هه‌بووه و له‌و ماڵه‌دا نه‌ژیاوه، بۆیه هیچی له‌باره‌ی تاوانه‌كه‌وه نه‌زانیوه.
دوای ئاشكرابوونی تاوانه‌كه، هێزه ته‌ناهییه‌كان باوكه‌كه‌یان گرت و راده‌ستی داواكاری گشتییان كرردووه، ئه‌ویش ددانی به ڕووداوه‌كه‌دا ناوه، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه سه‌ره‌تا به‌نیاز بووه كوڕه‌كه‌ی داركاری بكات نه‌ك كوشتنی. ڕوونیشی كرده‌وه كه منداڵه مردووه‌كه‌ی له ژووره‌كه‌ی خۆیدا له‌سه‌ر جێ بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌جێهێشتووه، كاتێكیش سه‌رنجی ڕزینی ته‌رمه‌كه‌ی داوه، پارچه پارچه‌ی كردووه خستوویه‌تییه ناو كیسه‌یه‌كه‌وه و ئاگری تێبه‌ر داوه، هاوكات بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ی، له تونێلێكی پڕ له زبڵ و خاشاك له خوار شوێنی نیشته‌جێبوونیان شاردوویه‌تی.
ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان جه‌سته‌ی منداڵه‌كه‌یان بۆ پزیشكی دادی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ناسر گواستووه‌ته‌وه، باوكه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له ژێر لێكۆڵینه‌وه هێشتووه‌ته‌وه و دواتر ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت.
له میسر تاوانی زۆر سه‌یر و كه‌مبینراو ده‌بیستی و ده‌بینی به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه هه‌ژارییه‌كی زۆر ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیوه، ژماره‌ی هه‌ژاری له‌و وڵاته‌دا ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی هه‌یه و هه‌ر خێزانێكیش زیاتر له ڕێژه‌ی ئاسایی خاوه‌نی منداڵن، هاوكات ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانیش ڕۆڵێكی خراپ ده‌بینن و به‌رده‌وام تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل دراونه‌ته پاڵیان.