یانەی یوڤێنتۆسی ئیتالی هەوڵ دەدات لەم ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بارسێلۆنا بكات، چونكه هه‌ر له ئێسته‌وه دوو یاریزانی سه‌ره‌كی و نوێی دووچاری پێكان بوون.
یانەی یوڤێنتۆس له یەکەم یاریی ئەم وەرزەی لە خولی ئیتالیا به 3-0 گۆڵ له ساسوولۆی برده‌وه، به‌ڵام ئەنخێل دێ ماریای یاریزانی نوێی یانه‌كه دووچاری پێكان بوو، هه‌رچه‌نده له یارییه‌كه‌دا گۆڵێكیشی تۆمار كرد.
ماڵپەڕی "کالچیۆ مێرکاتۆ"ی ئیتالی رایگەیاندووە، پێکانەکەی دێ ماریای ئه‌رجه‌نتینی لە رانیدا دەبێتە هۆی ئەوەی ماوەی 20 تا 25 رۆژ دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێش ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێ، پۆل پۆگبای یاریزانی نوێی یانه‌كه‌ش دووچاری پێكان بوو، ئه‌ویش به لای كه‌م مانگێك داده‌بڕێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، پێکانەکەی ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە وای کردووە یوڤێنتۆس هەوڵ بدات پرۆسەی گرێبەستکردن لەگەڵ مه‌مفێس دێپای هێرشبەری هۆڵەندی و یاریزانی بارسێلۆنا خێراتر بکات، بە تایبەتی یانه‌كه له ئێسته‌وه بە دەست چەندان پێکانەوە دەناڵێنێت.
یوڤێ لە چەند سه‌عاته‌كانی رابردوودا دانوستانەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ دێپای بگەنە رێککەوتن.
كالچیۆ مێركاتۆ نووسیویه‌تی، دێپای له‌گه‌ڵ یوڤێ رێككه‌وتووه، به‌ڵام هێشته پێویستی بە رێککەوتن هەیە لەگەڵ کارگێڕیی بارسێلۆنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە بە رەزامەندی هەردوولا و وه‌رگرتنی مافه داراییه‌كانی.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، بیانکۆنێری ئامادەیە راستەوخۆ گرێبەست لەگەڵ دێپای بکات، هەر کە کێشەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا چارەسەر کرد.
مه‌مفێس دێپای هۆڵه‌ندی وه‌رزی رابردوو له لیۆنه‌وه رووی كرده بارسێلۆنا، به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه جێی متمانه‌ی چاڤی نییه و تیپه‌كه ده‌یه‌وێت به‌ڕێی بكات.