یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی ئۆفەرێکی گەورە ئامادە دەکات بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی پۆرتوگالی بێرناردۆ سێلڤا، كه ئێسته ئامانجی یانه‌ی بارسێلۆنایه.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئاب بڵاوی كرده‌وه، یانەی سانجێرمان خەریکی ئامادەکردنی 70 ملیۆن یۆرۆیە بۆ گواستنەوەی سێلڤا لە هاوینی ئەمساڵدا.
یانەی بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی سێلڤای داوه و به‌رده‌وامیشه، بەڵام مانچێستەر سیتی داوای 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی سێلڤا کرد.
پاریس سانجێرمان پێی وایە لەتوانایدایە سێلڤا بەدەست بهێنێت بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی تیپەکە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ، بەتایبەتی کە رکابەرەکەی له‌م گرێبه‌سته "بارسێلۆنا"، بە هۆی بارودۆخی ئابووریی ئێسته‌یه‌وه زه‌حمه‌ته بتوانێت یاریزانه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پاریس متمانه‌ی بۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانه‌كه‌ی "لویس کامپۆس" هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه.
بێرناردۆ سێلڤا (28 ساڵ) 253 یاری لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانیه‌تییەکاندا ئەنجام داوە و 48 گۆڵی تۆمارکردووە، هه‌روه‌ها 50 ئەسیستی کردووە، گرێبەستەکەشی لەگەڵ سیتیزن تا ساڵی 2025 واژوو كردووه.