راپۆرتێكی رۆژنامەوانی له ئیتالیا بڵاوی كردەوە، مەمفێس دێپایی هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، هەنگاوێكی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتالییه‌وه بكات.
دێپای دەیەوێت بە خۆڕایی یانەی بارسێلۆنا جێ بهێڵێت و مافه داراییه‌كانی خۆیشی به‌ده‌ست بهێنێت، هەرچەندە ساڵێک بۆ کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی ماوە، لە هەمان کاتدا کارگێڕیی یانەکەش دەیانەوێت یاریزانه‌كه به‌ڕێ بكه‌ن.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتالی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18 ئاب بڵاوی كرده‌وه، یانەی یوڤێنتوس هەوڵ دەدات گرێبەستی مه‌مفێس دێپای تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه تەواو بکات.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: کارگێڕیی یۆڤێ بە هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئەگەر کاروبارەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا چارەسەر نەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەوا ئه‌وان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن مارکۆ ئارناتۆڤیچی یاریزانی بۆلۆنیا وەک شوێنگره‌وه‌یه‌ك بگوازنه‌وه.
چاودێران پێیان وایه لە بەرژەوەندیی هەموو لایەنەکانە گرێبەستی دێپای بۆ یوڤێنتۆس جێبه‌جێ ببێت، هەروەها بارسێلۆنا هەوڵ دەدات له دێپای رزگاری بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت پێش یاریی داهاتوو بەرانبەر ریال سۆسیداد لە لالیگا، یاریزانێكی تری له خوله‌كه تۆمار بكات، كه ژول كۆندێی به‌رگریكاره.