به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی، وڵاتانی پێشكه‌وتوو داوایان له جووتیاران كردووه، ئه‌و به‌رهه‌مانه بچێنن ئاوی كه‌متری پێویسته. جووتیارانی كوردستانیش داوا ده‌كه‌ن كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رێنوێنییان بكات. وه‌زاره‌تیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ به‌رهه‌مێكیان قه‌ده‌غه نه‌كردووه، جووتیاران خۆیان ده‌زانن كامه به‌رهه‌م بچێنن كه ئاوی كه‌متری پێویسته.
حامد ئیسماعیل جووتیارێكی نموونه‌یی كوردستانه، له‌باره‌ی رێنوێنی نوێ بۆ ساڵی نوێی چاندن بۆ ئه‌وان نه‌چووه تا ئه‌و به‌رهه‌مانه بچێنن كه پێویستی به ئاو كه‌متره، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "سیستمی ئاودێری له ناو كێڵگه‌كه‌ی من به دڵۆپاندنه و ئاو فیڕۆ ناچێت".
هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌غڵودان به‌شی زۆری زه‌وییه‌كانی "دێمه" واتا پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستێ
له‌گه‌ڵ گۆرانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵی له دنیادا، وڵاتانی پێشكه‌وتوو داوایان له جووتیاران كردووه، زیاتر ئه‌و به‌رهه‌مانه بچێنن كه ئاوی كه‌متریان پێویسته.
جووتیاره نموونه‌ییه‌كه روونی ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاو به‌فیڕۆ نه‌چێت، پێویسته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، رێنوێنیی جووتیاران بكات كه هه‌ر كه‌سێك چه‌ند خانوویه‌كی كشتوكاڵی هه‌یه، هه‌ر خانوویه‌كی بكات به به‌رهه‌مێك، چاودێرێكی توندی ئه‌و شوێنانه بكرێت تا كه‌س سه‌رپێچی نه‌كات.
ئه‌و جووتیاره ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ جووتیاره‌كان ناچار بكات ئه‌وانه‌ی بیری ئاویان له‌ناو زه‌وییه‌كان هه‌یه، ده‌كرێ ئاوه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ خۆی نه‌بێ، به‌ڵكو بدرێ به چه‌ند جووتیارێكی ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها ده‌كرێ ئه‌و شوێنانه‌ی بیری ئاوی نییه، به‌شێوه‌ی نوێ بیر لێ بدرێ تا بتوانرێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پشتی پێ ببه‌سترێ، له‌گه‌ڵ زوو ته‌واوكردنی به‌نداوه‌كان، هه‌رچی زووه ئاو گل بدرێته‌وه.
ئه‌مساڵ به‌هۆی وشكه‌ساڵی 311 هه‌زار تۆن گه‌نم له هه‌شت سایلۆی كوردستان وه‌رگیراوه
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ند رێیه‌كی گرتووه‌ته‌به‌ر تا سیاسه‌تی كشتوكاڵ سه‌ركه‌وتوو بێ، ئه‌وانیش به‌پێی نه‌خشه‌ی به‌رهه‌م، واتا هه‌ر ناوچه‌یه و چ به‌رهه‌مێكی گونجاوه بچێنرێ. پاشان فره‌جۆری چاندنی به‌رهه‌مه‌كان له ناوچه‌كاندا. هه‌روه‌ها بۆ وازهێنان له سیستمی ئاودێری له‌ڕێی جۆگه‌له‌وه، ده‌كرێ له‌بری ئه‌وانه نوێترین سیستمی ئاودێری به‌كار بهێنرێ.
هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌غڵودان به‌شی زۆری زه‌وییه‌كانی "دێمه" واتا پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستێ، له هه‌مان كاتدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات زه‌ویی به‌راوه‌كان زیاد بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی پارێزگاكان كردووه، پڕۆژه‌ی خۆیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده بكه‌ن تا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت زه‌وییه به‌راوه‌كان زیاتر بكه‌ن.
له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه پێویستیان به ئاوی زیاتره، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له زاری حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، بۆ"وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێـت، هیچ به‌رهه‌مێكیان قه‌ده‌غه نه‌كردووه، به‌ڵام رێنوێنییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به جووتیاران داوه كه بزانن ناوچه‌كانیان چه‌ند ئاویان هه‌یه تا به‌رهه‌مه‌كه بچێنن.
یاسای ژماره‌ی (4)ی ساڵی 2021 له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاو، تۆڕه‌كان و پڕۆژه‌كانی و پێدانی ئاوی خاوێن و ته‌ندروست به هاووڵاتییان، ئه‌و یاسایه‌ی ده‌رچووه له 28 ماده پێك دێ، باس له چۆنێتی رێگریكردن له سه‌رپێچی و ئه‌وانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن سزا ده‌درێن به پێبژاردن، به‌پێی جۆری سه‌رپێچییه‌كه و پاراستنی ئاو، یاساكه ده‌رچووه.
حامد ئیسماعیل روونی ده‌كاته‌وه، پێویسته جووتیاران به‌رهه‌مه پاقله‌مه‌نییه‌كان و كووله‌كه كه جۆریان هه‌یه ئاویان كه‌متر پێویسته، ده‌كرێ سوود له‌وانه وه‌ربگیرێ. به‌رهه‌مه پاقله‌مه‌نییه‌كان وه‌ك "نۆك، نیسك، پاقله، لۆبیا، فاسۆڵیا و ماش".
هاوكات هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، له سنووری هه‌ولێردا دوو به‌رهه‌م ئاوی زۆریان پێویسته، ئه‌وانیش برنج و گه‌نمه‌شامییه كه له شوێنی جیاواز ده‌چێنرێن.
هه‌رێمی كوردستان به‌روبوومی هاوینه و زستانه‌ی هه‌یه، به‌روبوومه زستانییه‌كان پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستن به‌تایبه‌ت "دانه‌وێڵه". به‌رهه‌می هاوینه‌ش پشت به ئاوی رووبار و كارێز و بیره‌كان ده‌به‌ستن، وه‌ك "به‌رهه‌می سه‌وزه".
هه‌روه‌ها ئه‌مساڵ به هۆی وشكه‌ساڵی، ئیداره‌ی گه‌رمیان داوایان له هه‌موو لایه‌نه ناوخۆ و نێوه‌ده‌ڵه‌تییه‌كان كرد به‌هانایانه‌وه بچن. هه‌روه‌ها هه‌ولێریش رووبه‌ڕووی وشكه‌ساڵی بووه‌ته‌وه.
ساڵی رابردوو كه 375 هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رگیرابوو له سایلۆكان، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی وشكه‌ساڵی 311 هه‌زار تۆن گه‌نم له هه‌شت سایلۆی كوردستان وه‌رگیراوه.