له به‌شی چوارده‌یه‌می كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، سه‌رۆك بارزانی تایبه‌تی كردووه به دۆخی گشتیی كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی.
سه‌رۆك له لاپه‌ڕه 315ی كتێبه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، "له كاتێكدا كه ئێران و یه‌كێتی سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بوون بۆ گه‌ڕانه‌وه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، ئێران له‌گه‌ڵ عێراقیش رێككه‌وتبوو كه پێویسته سنوورێك بۆ پارتی دابنرێت و له قاڵب بدرێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاری و رووداوانه‌یشدا، هێزه‌كانی پارتی له سنووری سلێمانی تووشی له خۆبایی‌بوون و بێ دیسپلینی بووبوون، شیرازه و رێكخستن و پابه‌ندبوونیان له ناودا نه‌مابوو. بێسه‌روبه‌رییه‌كی ته‌واو بوو، كاتێك ئه‌و بابه‌ته‌م بیست بڕیارم دا به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه و بارودۆخی هێزه‌كانمان سه‌ردانی سلێمانی بكه‌م، بۆیه له رۆژی چواری تشرینی یه‌كه‌می 1996 سه‌ردانی سلێمانیم كرد و كه گه‌یشتم، بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و زانیاریانه‌ی بۆم هاتبوون زۆر راست بوون و زیاتریش بوون".
"سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فره‌وانم له‌گه‌ڵ به‌رپرسی هه‌موو هێزه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی كرد، دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی هێزه‌كان، بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و نه‌هێشتنی به‌ڕه‌ڵایی دامه‌زرێت، سه‌ردانی چه‌ندان به‌ره‌م كرد له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام بارودۆخی پێشمه‌رگه‌كانی خاڵه سنوورییه‌كان به ته‌واوی بێئومێدی كردم، ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌و بوون بێ‌باك و به‌بێ رێكخستن، وایان دانابوو یه‌كێتی تاهه‌تایه ته‌واو بووه و ناگه‌ڕێته‌وه. بێ‌ئاگا بوون له‌وه‌ی ئێران به شه‌و و ڕۆژ سه‌رقاڵی رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتییه". سه‌رۆك وای نووسیوه.
هێزه‌كانی یه‌كێتییان راو نابوو له قه‌ڵاچوالان و ته‌گه‌رانیان ده‌ركردبوون و هێرشه‌كه‌یان به‌ره‌و چوارتا بوو، به‌ڵام جارێكی تر تۆپخانه‌كانی ئێران ئاگربارانیان كرد
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، به برووسكه داوام له سوپای دوو كرد، هێزێك بنێرنه سلێمانی تا ئه‌و هێزانه رێكبخرێنمه و بنه‌ما و پێكهاته‌یه‌كی نوێیان بۆ داده‌نرێتنه‌وه، كاتێكی زۆر كه‌میشمان له به‌رده‌ست بوو دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین لیژنه‌ی دامه‌زراندن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی سه‌ربازی، به‌ڵام هێشتا كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كردبوو كه هێرشی ئێران و یه‌كێتی بۆ سه‌ر پێنجوێن ده‌ستی پێ كرد. یه‌كه‌م هێرش له 11ی تشرینی یه‌كه‌م 1996 ده‌ستی پێ كرد، هێرشه‌كه زۆر رێك‌وپێك و رێكخراو بوو، پاڵپشتی و پشتگیری تۆپبخانه‌كانی ئێران زۆر به هێز و چڕ بوو. هێزه‌كانی پارتی له‌و سنووره‌دا شكان و پێنجوێن كه‌وته ده‌ست یه‌كێتی، ئه‌حمه‌د قاجه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزی پارتی له سنووركه‌دا شه‌هید بوو، برووسكه شاوێس راسپێردرا بۆ بردنی هێزێك بۆ ناوچه‌كه و دوای ماوه‌یه‌ك زۆر شوێن له‌و میحوه‌ره‌دان گیرانه‌وه. دواتر هێرشی یه‌كێتی به پشتیوانی تۆپخانه‌كانی ئێران له میحوه‌ره‌كانی چوارتا و قه‌ڵادزێ و ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ی ده‌ستی پێ كرد.
له ناوه‌ڕۆكی ئه‌و باسه‌دا سه‌رۆك بارزانی گێراویه‌تییه‌وه، "به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه، شه‌وی 12 له‌سه‌ر 13ی تشرینی یه‌كه‌می 1996، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازی و به‌رپرسه حزبییه‌كان كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دیار بوو كه وره و مه‌عنه‌ویه‌تییان دابه‌زیبوو. داوای راوێژ و سه‌رنجم لێ كردن بۆ ئه‌وه‌ی چی بكرێت، رایان وابوو كه سنووری به‌ره‌كانی شه‌ڕ زۆر دوور و درێژه و به‌رگری له‌م ناوچه به‌رفره‌وان و پانوبه‌رینه ناكرێ، دوای گفتوگۆیه‌كی ورد بڕیار درا پاشه‌كشه بكرێ و هێزه‌كان بكشێنه‌وه و له تاسڵووجه و ده‌ربه‌ندی بازیان به‌ره‌یه‌كی نوێ دابمه‌زرێ، من زۆر نیگه‌رانی میحوه‌ری قه‌ڵادزێ بووم، چونكه ئه‌گه‌ری هاتن و بڕینی رێگاكان هه‌بوو له‌م حاڵه‌ته‌دا هه‌موو هێزه‌كانی ناوچه‌ی سلێمانی ئابڵۆقه ده‌دران و ده‌رچوونیان زه‌حمه‌ت ده‌بوو، بۆیه فه‌رمانم به جه‌مال مورتكه دا كه هێزی سوپای دوو له هیزۆپ و هه‌یبه‌ت سوڵتان جێگیر بكات، هه‌روه‌ها پێم راگه‌یاندن دوا رێكخستنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كه، خۆشم سه‌ردانیان ده‌كه‌م و باره‌گای سه‌ركردایه‌تی له هه‌یبه‌ت سوڵتان ده‌بێت.
هێشتا باس باسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتییه له ئێرانه‌وه، سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، رۆژی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 1996 به‌سه‌ر ئه‌زمه‌ڕدا سه‌ركه‌وتم و ئه‌و هێزه‌ی له شكری تایبه‌تی یه‌ك كه به‌هانای هێزه‌كانی میحوه‌ره‌كه‌وه چووبوون، هێزه‌كانی یه‌كێتییان راو نابوو له قه‌ڵاچوالان و ته‌گه‌رانیان ده‌ركردبوون و هێرشه‌كه‌یان به‌ره‌و چوارتا بوو، به‌ڵام جارێكی تر تۆپخانه‌كانی ئێران ئاگربارانیان كرد و به تۆپه‌كانیان هێڵێكی ئاگرینیان دروست كرد و رێگرییان له پێشڕه‌وی هێزه‌كانی پارتی كرد. فه‌رمانده‌ی میحوه‌ر پرسیاری كرد كه ئایا باره‌گاكانی قه‌ڵاچوالان بته‌قێنرێنه‌وه، رازی نه‌بووم و وه‌ڵامم دانه‌وه كه نابێت، جارێكی تر هێڵی به‌رگریمان له ئه‌زمه‌ڕ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی میحوه‌ره‌كانی تر هه‌تا تاسڵووجه بپارێزرێن و گه‌ڕامه‌وه سلێمانی.
"به‌ره‌به‌یانی رۆژی 14ی تشرینی یه‌كه‌می 1996، بۆ ته‌واوكردنی هێڵی به‌رگری به‌ره‌و دووكان به‌ڕێ كه‌وتم بڕیار درا دوای ته‌واوكردنی هێڵی به‌رگری، هێزه‌كانی میحوه‌ری ئه‌زمه‌ڕ و هه‌ڵه‌بجه بگوازرێنه‌وه بۆ به‌هێزكردنی هێََڵی به‌رگری له‌و شوێنه‌دا، كاتێك گه‌یشتمه دووكان، هێزه‌كانی پارتیم به‌سه‌ر كرده‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوای هه‌ڵه‌سه‌نگاندنی بارودۆخی ناوچه‌كه، ئامۆژگاریم كردن كه زۆر وریا بن بۆ ئه‌وه‌ی شانه نوستووه‌كانی یه‌كێتی هیچ گێره‌شێوێنییه‌ك دروست نه‌كه‌ن، زۆر به‌داخه‌وه له‌ناكاو و به‌بێ هیچ به‌ڵگه و پاساوێك فه‌وزا و بێسه‌روبه‌ری كه‌وته ناو هێزه‌كانی پارتی، چی به‌سه‌ر یه‌كێتیدا هات هه‌مان شتیش به‌سه‌ر هێزه‌كانی پارتیدا هات، هه‌موو هێزه‌كان شوێن و سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد و له هه‌یبه‌ت سوڵتان شریتێكی دوور و درێژی ئۆتۆمبێله‌كانم بینی كه ریزیان به‌ستووه و هه‌موویان داوای گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌كه‌ن". له به‌شێكی تری ئه‌و باسه‌دا وای نووسیوه.
له كۆتادا سه‌رۆك باسی له‌وه كردووه كه سوپای یه‌ك و سوپای دوو له هیزۆپ و هه‌یبه‌ت سوڵتانه پێگه و شوێنه‌كانیان به‌هێز كردبوو، راگرتنی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله‌یش كارێكی ئه‌سته‌م بوو و هیچ سوودێكیشی نه‌بوو، زه‌حمه‌ت بوو له‌و بارودۆخه‌دا پێشمه‌رگه و هاووڵاتی لێك جیا بكرێنه‌وه ، هه‌ستمان كرد باشترین رێگا ئه‌وه‌یه رێگا بدرێت به هه‌ر كه‌س كه بیه‌وێت با بۆ هه‌ولێر بگه‌ڕێته‌وه، دوای ئه‌و بێسه‌روبه‌رییه كاتێك یه‌كێتی زانی هه‌موو هێزه‌كان له ئه‌زمه‌ڕ و سلێمانی و دووكان پاشه‌كشه‌یان كردووه و چۆڵ كراوه، گه‌ڕایه‌وه.