هونه‌رمه‌ندێكی هۆڵه‌ندی به به‌كارهێنانی ده‌ست و قاچه‌كانی له یه‌ك كاتدا، شه‌شی وێنه‌ی دروست كردووه، وێنه‌كانیش له سۆشیال میدیا ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی دروست كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ی ئاب، ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، ڕاجاسینا هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی شاری ڕۆته‌ردامه، له یه‌ك كاتدا به ده‌ست و پێ شه‌ش وێنه‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیای دروست كردووه، ئه‌نجامه‌كه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوبووه.
له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه ده‌ستی به وێنه‌كێشان كردووه
ڤیدیۆی راجاسینا له
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه خراوه‌ته روو كه چوار ڤڵچه‌ی له ده‌ستدایه و له‌سه‌ر شه‌ش لاپه‌ڕه وێنه ده‌كێشێت.
دوای ته‌واوبوونی كاره هونه‌رییه‌كه‌ی، هونه‌رمه‌نده‌كه ئه‌نجامه‌كه‌ی پێشان ده‌دات، كه‌سایه‌تیی ناو وێنه‌كان به‌ناوبانگن، ئه‌وانه‌ی دیارن: ئه‌نجێلینا جولی و شاكیرا و هاری پۆته‌رن.
ڕاجاسینا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، خۆی فێری چۆنیه‌تیی بۆیاغكردن كردووه به پێیه‌كانی و ده‌سته‌كانی، تا بتوانێت توانای به‌رهه‌مهێنانی زیاد بكات.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی رۆته‌ردام ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، له ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه ده‌ستی به وێنه‌كێشان كردووه، به‌هۆی ئه‌و شێوازه ده‌گمه‌نه‌ی كه له‌م هونه‌ره‌دا به‌كاری ده‌هێنێت، به خێرایی به‌ناوبانگ بووه .
"به‌شێك له كاره هونه‌رییه‌كانم، نزیكه‌ی ٤٠ سه‌عاتیان ده‌وێت تا ته‌واو ده‌بن".
راجاسینا وای گوت.