لیۆنێل مێسیی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان، لەگەڵ نەیماری هاوڕێی یەک دەگرن، بۆ ئەوەی سنوورێك بۆ دەسەڵاته‌كانی کیلیان ئێمباپێ له یانه‌ی پاریس سانجێرمان دابنێن.
جارێكی تر كێشه‌كانی نێوان ئێمباپێ و نه‌یمار له یانه‌ی پاریس سانجێرمان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی په‌ناڵتی و لێدانی راسته‌وخۆ.
لە دوایین یاریی پاریس سانجێرمان بەرامبەر مۆنپیلیێ، ئێمباپێ رەتی کردەوە نەیمار لێدانی سزا جێبه‌جێ بكات، ئەمەش ناکۆکی لە نێوان هه‌ردوو یاریزاندا دروست كرد، لە بەرانبەردا نەیمار توویتێکی کرد، کە رەخنەی لە ئێمباپێ و قۆرخکردنی جێبه‌جێكردنی لێدانی سزا گرت.
رۆژنامەی ئێل ناسیۆناڵی ئیسپانی ئاشكرای كرد، ئێسته مێسی و نەیمار هەست بە مەترسی كاریگەریی ئێمباپێ دەكەن لەسەر بڕیارە گرنگەكانی یانەكە، ئەمەش وای كرد هه‌ردوو یاریزانه‌كه هاوپەیمانییەك دروست بكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەستێرە لاوە فڕەنسیەكە، كە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس بۆ دوو ساڵی تر نوێ كرده‌وه.
بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا له رۆژانی رابردوو ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت ئێمباپێ لە دوایین یارییدا بە شانی پاڵ بە نەیمارەوە دەنێت بۆ ئەوەی تۆپەکەی لێی وەربگرێت، بۆ ئەوەی لێدانی سزای دووەم جێبه‌جێ بكات، دوای ئەوەی خۆی لێدانی یەکەمی لە دەست دا، به‌ڵام لێدانی دووه‌م نه‌یمار جێبه‌جێی كرد و كردییه گۆڵ.
پێشتر میدیاكانی فڕەنسا ئاشكرایان كردبوو، ئێمباپێ داوای لە ئیدارەی پاریس سان جێرمان كردووه، نه‌یمار له تیپه‌كه دوور بخه‌نه‌وه، كه ئه‌ویش گرێبه‌سته‌كه‌ی هێشته دوو ساڵی تری ماوه.