هه‌مووان ده‌زانن كه سیر سوودێكی زۆری هه‌یه، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن به‌هۆی بۆنه به‌هێز و نه‌خوازراوه‌كه‌یه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌خورێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م سوودانه‌ی خواره‌وه‌ی سیر ده‌خوێنیته‌وه زۆر سه‌رنجت ڕاده‌كێشێت.
سیر بۆ ته‌ندروستی دڵ باشه
ته‌نیا بۆ ژیانی سۆزداری باش نییه، جگه له‌وه‌ش بۆ ته‌ندروستی دڵیش باشه، له‌ڕاستیدا سیر به‌ره‌نگاریی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بێته‌وه، په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت، هه‌روه‌ها كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش ته‌نیا سوودێك نییه كه سیر بۆ پیاوانی دابین ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی ئه‌مه‌ریكی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌مه‌نیان له سه‌رووی 45 ساڵه‌وه‌یه، توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ریان له ساڵی 2010 بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ئه‌نجامی پشكنینی نزیكه‌ی 53 كه‌س كه ده‌رمانی گیایییان خواردووه كه سیریان تێدایه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سیر یارمه‌تیده‌ره له چاره‌سه‌ركردنی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خش كه ده‌بێته هۆی ڕه‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان.
سیر یارمه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پرۆستات ده‌دات
رێجیمێك كه سیر و پیازی زۆری تێدایه یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی تووشبوون به زیادبوونی پرۆستات ده‌دات و توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه ئه‌و پیاوانه‌ی سیر ده‌خۆن به‌ڕێژه‌ی %28 كه‌متر تووشی گه‌وره‌بوونی پرۆستات ده‌بن، به به‌راورد به‌و پیاوانه‌ی كه سیر به ڕێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌خۆن، جگه له‌وه‌ش پیاز كاریگه‌ری به‌هێزتری هه‌یه له چاو سیر له چاره‌سه‌ركردنی گه‌وره‌بوونی پرۆستات.
سیر دژه به‌كتریایه
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سیر ئه‌وه‌یه كه "ئه‌لیسین"ی تێدایه كه چه‌ندان كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه وه‌ك دژه ئۆكسێنه‌ر و به‌رگری له ڕادیكاڵه ئازاده‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له ژه‌هره‌كان ڕزگار بكات.
یارمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه ده‌دات
سیلینیۆم له سیردا هه‌یه و به‌م شێوه‌یه یارمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه ده‌دات به تایبه‌تی خۆپاراستن له زۆرێك له شێرپه‌نجه‌كان كه تووشی پیاوان ده‌بن وه‌ك شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات و میزڵدان و قۆڵۆن و گه‌ده و سییه‌كان و كۆم.