یانەی ریال مەدرید لە رێگەی سۆشیال میدیای خۆیه‌وه راهێنانێكی نوێی تیپه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه به شێوازێكی ئه‌لیكترۆنی به‌ربه‌رستی یاریزانان به كار ده‌هێنێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "توویتەر" ئاشكرای كرد كە لە راهێنانەكانی تیپەكەدا تەكنەلۆژیای نوێی بەكارهێناوە.
یانه‌كه ڤیدیۆیه‌كی راهێنانی یاریزانەکانی لەسەر لێدانی ئازادی راستەوخۆ بڵاو کردەوە، بە بەکارهێنانی تەکنیکێکه و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی لێدانی راسته‌وخۆ (جدار)، به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ده‌جولێن و كاردانه‌وه‌یان هه‌یه.
ریال مه‌درید ئه‌م هه‌فته‌یه له مه‌شقی چڕوپڕدایه، چونكه شه‌مووی داهاتوو رووبەڕووی یانەی ریال بێتیس دەبێتەوە، كه له گه‌ڕی چواره‌می لالیگایه.
ریال مه‌درید و ریال بێتیس هه‌ریه‌كه‌یان 9 خاڵیان هه‌یه و به یه‌كه‌وه هاوبه‌شی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندین، تاكه دوو تیپن تا ئێسته سێ بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه.