نه‌سڕودین ئیمامۆڤی فڕەنسی شکستی بە خواکین باکلیی ئەمریکی هێنا، لەو یارییه‌ی لە خولی "شەوی شەڕی 209UFC" بۆ هونەری جەنگی تێکەڵاو "MMA" به‌ڕێوه‌چوو.
یارییه‌كه شه‌وی رابردوو له فڕه‌نسا كرا، تێیدا نه‌سڕودین ئیمامۆڤ، كه لەدایکبووی کۆماری داغستانی رووسیایە و ره‌گه‌زنامه‌ی فڕه‌نسی هه‌یه، لە گه‌ڕی یەکەم و دووەمدا باڵادەست بوو، لە کاتێکدا باكلیی پاڵه‌وانی ئەمریکی لە گه‌ڕی سێیەم و کۆتاییدا له پێشه‌وه بوو، بەڵام ئه‌نجامی كۆتایی بۆ ئیمامۆڤ بوو به جیاوازی خاڵ.
ئه‌نجامی جه‌وله‌كانیش 29-28، 29-28 و 30-27 بوو، كه یارییه‌كه له‌سه‌ر حه‌له‌به‌ی " ئاکۆر ئارێنا" لە پاریس كرا.
نه‌سڕودین ئیمامۆڤ، تەمەن 27 ساڵ، لە پێنجەمین یاری لە ژێر سەرپەرشتی UFC، فیدراسیۆنی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکانی MMA تا ئێسته چوار سەرکەوتنی بەدەست هێناوه، هەروەها دوانزەیەمین سەرکەوتنی لە ژیانی پیشەیی خۆیدا بەدەست هێنا بەرامبەر سێ شکست.
له به‌رانبه‌ردا خواکین باکلیی تەمەن 28 ساڵان، تا ئێسته لە ژیانی پیشەگەریدا بۆ پێنجەم جار تووشی شکست بووە، لە کاتێکدا 15 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.