نی‌ك کیریۆسی تێنسزانی ئوستڕالی بەهۆی رەفتارێکی بێباکانەوە لە پاڵه‌وانیه‌تیی كراوه‌ی ئەمریکا پێبژاردن "غەرامە" کرا.
نیک کیریۆسی ئوسترالی، به‌وه ناسراوه هه‌ر كاتێك یاریی بدۆڕێنێت، به تایبه‌تی له پاڵه‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كان، یه‌كسه‌ر رێكته‌كانی ده‌شكێنێت و تووڕه‌یی خۆی به‌م كاره به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكاش، دیسان رێكته‌كانی شكاند، دوای ئه‌وه‌ی له قۆناغی هه‌شتدا به خاشانۆڤی یاریزانی رووسی دۆڕا.
به‌م هۆیه‌شه‌وه له لایه‌ن لیژنه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به بڕی 14 هه‌زار دۆلار سزا درا.
کیریۆس پێنجەم جاره له پاڵه‌وانیه‌تیی ئه‌مریكا سزا بدرێت، پێشتریش بەهۆی تفکردن و سووکایەتیکردن و شکاندنی رێکێتەکانییەوە سزای بەسەردا سەپێندرابوو، بەمەش کۆی سزای دارایی بەرانبەر ئه‌و یاریزانه گەیشتووه‌ته 32 هەزار و 500 دۆلار.