كۆچی دوایی شاژنه ئه‌لیزابێس، كاردانه‌وه‌ی زۆری لێ كه‌وته‌وه، میدیای دنیا به هه‌موو جۆرێك كه‌وتوونه‌ته بڵاو كردنه‌وه زانیاری له‌سه‌ر شاژن له‌ماوه‌ی حكومڕانییه‌كه‌ی دا.
به‌پێی راپۆرتێك كه له چه‌ندان كه‌ناڵی دنیا به ناونیشانی" سكانداڵه سێكسییه‌كان و شازاده یاخیبووه‌كان.. سه‌ختترین ساته‌كان كه شاژنه ئه‌لیزابێس به‌هۆی خێزانه‌كه‌یه‌وه تووشی بووه".
شاژن له 25 ساڵیدا حوكمڕانی وڵاته‌كه‌ی كرد و له‌گه‌ڵ 15 سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا و 13 سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ژیاوه، هه‌روه‌ها چه‌ندان ڕووداوی مێژوویی گرنگ كه شاژن به حیكمه‌تێكی زۆره‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد ببێته به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی له‌ناو به‌ریتانییه‌كان و دنیادا.
شاژن، له ساڵی 1947 له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ باشووری ئه‌فریقا وه‌ك یه‌كه‌م چالاكیی گشتی، بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م وتاردا كه ئاراسته‌ی به‌ریتانییه‌كان كرد، به‌ڵێنی خۆی بۆ ته‌رخانكردنی ژیانی ڕابگه‌یه‌نێت، جا كورت بێت یان درێژ، بۆ خزمه‌تكردنی ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانیا.
ئه‌لیزابێس چه‌ندان ڕووداوی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات كه له سه‌رده‌می حوكمڕانییه‌كه‌یدا ڕوویان دا كه هه‌ندێكیان خه‌ریك بوو ته‌خته‌كه‌ی وێران بكه‌ن و ناوبانگه‌كه‌ی له نێو به‌ریتانییه‌كاندا كه‌وته ژێر به‌رد و له به‌رانبه‌ردا ڕووداوه‌كانی تر وای لێ‌كرد كه خۆشه‌ویستترین كاره‌كته‌ری دنیا بێت.
ساڵێكی ترسناك
ساڵی 1992 شاهێدی زۆر ڕووداوی دڵته‌زێن و ناخۆش بوو كه له ده‌وروبه‌ری شاژن ڕوویان دا، و وایكرد جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی بله‌رزێت، به‌جۆرێك شاژن له وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به‌وساڵه گوتی "ئه‌و ساڵه‌یه ئاوڕێك له دواوه ناده‌مه‌وه، ساڵێكی ترسناكه"."
له ساڵی 1992 شازاده ئه‌ندرۆی كوڕی له سارا فێرگسۆنی هاوسه‌ری جیابووه‌وه دوای فه‌زیحه‌ی خیانه‌تی لێكردنی و ده‌ركه‌وتنی وێنه‌ی فه‌زیحه‌ی ئه‌و له لاپه‌ڕه‌ی گۆڤاره‌كانی ئاره‌زووی هه‌واڵی كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان، دواتر جیابوونه‌وه‌كه له كچه‌كه‌ی شازاده ئان له هاوسه‌ره‌كه‌ی مارك فیلیپس، پاشان شازاده دیانا چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا باسی له خیانه‌تی شازاده چارڵز كرد.
دوای جیابوونه‌وه‌ی له شازاده چارڵز له ساڵی 1996 شازاده دیانا به‌ره‌و فڕه‌نسا به‌ڕێكه‌وت و له‌لای به‌ریتانییه‌كان و ته‌نانه‌ت له دنیادا ناوبانگ و هاوسۆزییه‌كی زۆری هه‌یه، هه‌روه‌ها له ساڵی 1997 كۆچی دوایی شازاده دیانا كه به "شازاده‌ی گه‌ل" وه‌سف كرابوو. له ڕووداوه به‌ناوبانگه‌كه‌ی هاتوچۆدا ڕاگه‌یه‌ندرا.
دوای راگه‌یاندنی مردنی دیانا، شاژن رای گه‌یاند، "به‌م هه‌واڵه تووشی شۆك بووه"، به‌ڵام حاڵه‌تێكی توڕه‌یی له ئینگلیزه‌كان ڕاوه‌دووی ده‌نا، چونكه بڕیاریدا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له پشووه‌كه‌ی و ماته‌مینی مردنی دیانا نه‌گرێت شازاده، ئه‌وساڵه جه‌ماوه‌ری شاژن بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابه‌زی.
یه‌كێك له سه‌ختترین ساته‌كانی شاژن ئه‌و ساته‌ی بوو كه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی خرایه سه‌ر كوڕه تێكچووه‌كه‌ی، شازاده ئه‌ندرۆ، سێیه‌م كوڕی شاژنه ئه‌لیزابێس.
گوشاره‌كان له‌سه‌ر شاژن په‌ره‌ی سه‌ند، كه داوای له كوڕه‌كه‌ی كرد له چالاكییه فه‌رمییه‌كان ده‌رنه‌چێت، به‌ڵام ئه‌مه ناوبانگی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی رزگار نه‌كرد.
ئه‌وه‌ی ڕوویدا، وای له شاژن كرد كه ڕووخسارێكی توند نیشان بدات به ڕاگه‌یاندنی كۆشكی باكینگهام، بڕیاری شاژن بۆ زه‌وتكردنی نازناوه‌كانی ئه‌ندرۆ و ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كان و ئیمتیازاتی شاهانه، و ئه‌وه‌ی كه چیتر به "به‌رزایه‌تی شاهانه‌ی" ناسراوه، و ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باسیان لێ ده‌كرد ره‌تكردنه‌وه‌ی شاژن بۆ پێشكه‌شكردنی هیچ هاوكارییه‌كی دارایی به كوڕه‌كه‌ی كه ناچار بوو به‌شێك له موڵك و ماڵی خۆی بفرۆشێت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سكاڵاكاره‌ی كه تۆمه‌تباری كردووه به ده‌ستدرێژی سێكسی.
شاژن ئه‌لیزابێس یه‌كێك له خراپترین ته‌نگژه‌كانی خێزانه‌كه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی، دوای ئه‌وه‌ی شازاده هاری نه‌وه‌كه‌ی كشانه‌وه‌ی خۆی له بنه‌ماڵه‌ی شاهانه و پێگه‌ی فه‌رمی خۆی وه‌ك چواره‌مین شازاده له ڕێكخستنی بنه‌ماڵه‌ی شاهانه ڕاگه‌یاند، دواتر ڕۆیشتنی مێگانی هاوسه‌ری له دیالۆگێكی شۆككه‌ردا له ئه‌مه‌ریكا بنه‌ماڵه‌ی شاهانه به ڕه‌گه‌زپه‌رستی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
له‌و كاته‌دا شاژن راسته‌وخۆ كردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاند بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كاره ره‌گه‌زپه‌رستانه له‌ناو كۆشكه‌كه‌دا، به‌ڵام تائێسته ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه، رای گشتی به‌ریتانیاش له‌نێوان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ت و داواكاریانه‌دا دابه‌ش كرابوو.
شازاده فیلیپ ده‌مرێت
یه‌كێك له‌و دیمه‌نانه‌ی كه له مێشكی ئینگلیزه‌كاندا به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه، وێنه‌ی شاژن ئه‌لیزابێسه كه به ته‌نیا له كڵێسای "قه‌ڵای ویندسۆر” دانیشتووه بۆ به‌شداریكردن له پرسه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی، شازاده فیلیپ، شاژن به ته‌نیا له كڵێساكه‌دا ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی رێكاره‌كانی كۆرۆنا، به‌ستنی ده‌مامكێكی ره‌ش و ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی دڵته‌نگی له‌سه‌ری.
شازاده فیلیپ له مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، دوای 74 ساڵ له هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، له دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، باری ته‌ندروستی شاژن ده‌ستی به تێكچوون كرد تا دواجار له رۆژی پێنجشه‌می رابردوو له ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا كۆچی دوای كرد.