له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، له به‌شی چوارده‌یه‌مدا سه‌رۆك بارزانی بارزانی باسی دۆخی گشتیی كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كات، هه‌ر له‌وێدا ئاماژه به جیاوازیی نێوان ره‌فتاری پارتی و یه‌كێتی ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی روونی كردووه‌ته‌وه، به دڵنیاییه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی پارتی و یه‌كێتیدا هه‌بوو له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و به‌تایبه‌ت دیله‌كانی شه‌ڕ. له 31ی ئاب و رووداوه‌كانی دواتر، ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی یه‌كێتی به دیل كه‌وتنه ده‌ست هێزه‌كانی پارتی كه هه‌موویان ئازاد كراون و گه‌ڕانه‌وه ناو كه‌سوكاریان و ریزه‌كانی یه‌كێتی، كه‌چی له به‌رانبه‌ردا یه‌كێتی چه‌ندان تاوانیان كرد كه هه‌تاهه‌تایه وه‌ك خاڵێكی ره‌ش ده‌مێنێته‌وه، بۆ نموونه له ده‌ربه‌ندیخان جه‌بار فه‌رمان نزیكه‌ی 70 پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی پارتی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و دوور له ره‌وشتی مرۆڤایه‌تی شه‌هید كرد، ده‌ستیان به‌سترایه‌وه به بلۆك و زۆر به ئازاره‌وه شه‌هید كران.
تاوانێكی تر له رانیه رووی دا
سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، "تاوانێكی تر له رانیه رووی دا له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی پارتی له كاتی پاشه‌كشه‌كردندا، به هه‌ڵه چوونه ناو هێزه‌كانی یه‌كێتی و به‌دیلی كه‌وتنه ده‌ستیان، ئه‌وانیش كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 30 پێشمه‌رگه بوو، زۆر وه‌حشییانه شه‌هید كران و دوای شه‌هیدكردنیان، به خوێنیان ناوی پارتییان له‌سه‌ر دیواره‌كانی لقی پارتی سڕییه‌وه.
هه‌روه‌ها روونی كردووه‌ته‌وه، له‌وكاته‌دا توركه‌كان ئاگه‌داریان كردینه‌وه كه جه‌لال تاڵه‌بانی له 23ی تشرینی یه‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره و به بڕیاری ئاگربه‌ست رازییه، داوایان كرد ئێمه‌یش ره‌زامه‌ندی خۆمان نیشان بده‌ین، منیش له‌وه‌ڵامدا پێم گوت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی 21ی تشرینی یه‌كه‌م ره‌زامه‌ندی پارتیمان پێ راگه‌یاندوون.