دابەزینێكی گەورە لە نرخی زێر هەیە

:: AM:09:52:16/09/2022 ‌
بەیانی ئەمڕۆ نرخی زێڕ دابەزینێكی گەورەی تۆمار كرد، ئەمەیش كاریگەری لەسەر تەواوی بازاڕی زێڕ لە وڵاتان هەیە، لە هەرێمی كوردستانیش مسقالێك زێڕی عەیار 21 بۆ 353 هەزار دینار دابەزی.

بەیانی ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا بۆ هەزار و 663 دۆلار دابەزی ئەوەیش كاریگەی تەواوی لەسەر نرخی زێڕ هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 16ـی ئەیلوول، رەزوان تاهیر خاوەنی زێڕینگری شاژن، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە هەفتەی رابردوو بەردەوام لە دابەزین بووە، بەیامی ئەمڕۆ دابەزینێكی تری تۆمار كرد.

زیاتر گوتی، نرخی یەك مساق زێڕی عەیار 21 دوێنێ‌ بە 360 هەزار دینار بوو، بەڵام بەهۆی ئەو دابەزینەی ئەمڕۆ نرخی مسقالێك زێڕ دابەزی بۆ 353 هەزار دینار.
 
بە گوتەی ئەو زێڕ فرۆشە، چەند گۆڕانكارییەك هەیە و كاریگەریان هەیە وەكو دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمەریكییە كە بەراورد بە دراوەكانی دیكە.



وشە - رامیار جەواد