چین چاره‌سه‌ری‌ خه‌وی‌ منداڵانی‌ له‌ قوتابخانه‌ دۆزییه‌وه‌

:: PM:04:38:20/09/2022 ‌
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌تدا خه‌بات ده‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌یانییه‌ك بۆ قوتابخانه‌ له‌ خه‌و هه‌ڵبستێ‌، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ملیۆنان كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری دنیا به‌م ئه‌زموونه‌دا تێده‌په‌ڕن و گله‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ منداڵه‌كانیان به‌شی پێویست ناخه‌ون.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابخانه‌كانی چین ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ به‌كارهێنانی ئه‌و كورسییانه‌ی كه‌ ده‌گۆڕێن بۆ جێی نوستن.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی كه‌ رۆژنامه‌ی "پیپڵز ده‌یلی"ی سه‌ربه‌ ده‌وڵه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ڕێ به‌ خوێندكاران ده‌دات له‌ نیوه‌ڕۆ له‌ پۆله‌كه‌یاندا هه‌ندێك بخه‌ون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، وێنه‌كان له‌ قوتابخانه‌یه‌ك له‌ شاری چینهوانگداو له‌ پارێزگای هێبی له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی چین گیراوه‌.

پێویسته‌ خوێندكاران به‌تانی و بالیفه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌ڕاستی ڕۆژی خوێندندا چێژ له‌ هه‌ندێك پشوو وه‌ربگرن. 




وشە - وشه‌