پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، گه‌یشتنه قۆناغی رێككه‌وتن و رێككه‌وتنه‌كه‌یش جگه له پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار، باسی هاوبه‌شێتی یه‌كێتی له حكوومه‌تی هه‌رێم و داهات و خه‌رجییه‌كانیشی تێدایه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، به "وشه"ی راگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكن له‌سه‌ر كۆی ئه‌و پرسانه كه له ماوه‌ی رابردوو ناكۆكی به‌هۆیانه‌وه دروست بووبوو.
پارتی به‌شێكه له حوكمڕانیی عێراق
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئێسته پارتی و یه‌كێتی پێیان وایه، قۆناغی ئێسته وا گرنگه كه پێكڤه‌بن و له به‌غدا و له هه‌رێمی كوردستانیش به یه‌كگرتوویی كاروباره‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن و حكوومه‌تی كوردستان بپارێزن.
له‌لایه‌كی تره‌وه د. جه‌عفه‌ر ئیمینكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كیتی له ئاستێكی باشدان و ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و باشتریش ده‌چن.
له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی له نێوان پارتی و ڕه‌وتی سه‌در و سیاده‌دا ئیمینكی گوتی، ئه‌وكاتیش هاوپه‌یمانی نه‌بوو، ئێسته‌ش باسی هاوپه‌یمانی ناكه‌ین، به‌ڵكو باسی پێوه‌ندیی ئاسایی ده‌كه‌ین، پێوه‌ندیی پارتی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی ئاساییبوونه و ئیسته‌ش ئاساییه، پێشتر پڕۆژه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ پێكهینانی حكوومه‌ت، ئه‌وكات پارتی بووه به‌شێك له‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان خۆیان كشانده‌وه، ئێسته پارتی به‌شێكه له حوكمڕانیی عێراق.