توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه خه‌وێكی باش گرنگتره له وه‌رگرتنی حه‌وت بۆ نۆ سه‌عاتی پێشنیاركراوی كاتێك باس له خۆپاراستن له نه‌خۆشی ده‌كرێت.
له
توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌وی كوالێتی باش ناكه‌ن، یا خه‌وی پێویست ناكه‌ن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به هه‌ڵمه‌ت و ئه‌نفلۆنزا و نه‌خۆشییه‌كانی تری كۆئه‌ندامی هه‌ناسه وه‌ك "Covid-19” سێ هێند زیاتره.
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخست كه خه‌وێكی كوالیتی باش ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر قه‌ره‌بووی خه‌وتن بكاته‌وه كه‌متر له ماوه‌ی پێشنیاركراوی سه‌عات، كاتێك باس له به‌رزكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ده‌كرێت بۆ یارمه‌تیدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وكردنی ڤایرۆسی.
پڕۆفیسۆر نیل والش، له زانكۆی لیڤه‌رپوول جۆن مۆرس رای گه‌یاندووه، دۆزینه‌وه‌كانی تیمه‌كه‌ی "شێوازی بیركردنه‌وه‌مان له‌باره‌ی خه‌و و ته‌ندروستی ده‌گۆڕێت".
توێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه ده‌ڵێت، "خه‌وتن گرنگه بۆ ته‌ندروستی ده‌روونی و جه‌سته‌یی، له‌وانه‌ش توانای ئێمه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌وكردن".
پڕۆفیسۆره‌كه ده‌ڵێ، "لێره‌دا دوو په‌یامی زۆر سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌م، كه سنوورداركردنی شێوازی خه‌و ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی زۆرتر، دووه‌م و له هه‌مووی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئه‌وه‌یه كه خه‌وی باش ده‌توانێت له خه‌وی درێژخایه‌ن باشتر بێت له به‌رگری له شێرپه‌نجه و نه‌خۆشی تر".
پرۆفیسۆر والش به پشتبه‌ستن به دۆزینه‌وه‌كانی توێژینه‌وه‌كه گوتی پێنج شت هه‌یه مرۆڤه‌كان ده‌توانن بیكه‌ن بۆ باشتركردنی كوالێتی خه‌و كه بریتییه له:
خشته‌ی خه‌وتنی به‌رده‌وام وه‌ربگره (ڕۆژانه كاتی جێگا و به‌خه‌به‌رهاتنی هاوشێوه)، له‌نێویاندا له كۆتایی هه‌فته‌دا.
-پێش خه‌وتن دوور بكه‌وه‌ره‌وه له ژه‌مه گه‌وره‌كان و كافاین و كحول
-دڵنیابه كه جێگا و بالیفه‌كه ئارامه و ژووره‌كه فێنك و تاریك و بێده‌نگ بێت
-دانانی ڕۆتینێكی ئاسووده پێش خه‌وتن - واز له گه‌ڕان به شاشه‌ی مۆبایله‌كه بێنه یان سه‌یری ته‌له‌ڤزیۆن بكه 30 خوله‌ك پێش خه‌وتن و بڕۆ بۆ خه‌وتن.
-ئه‌نجامدانی وه‌رزش له ڕۆژدا بۆ یارمه‌تیدانی خه‌وتن.