له یه‌كێك له ماده‌كانی پڕۆژه پێشنیازی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر خێزان، ئاماژه به‌وه كراوه كه سه‌رجێی به زۆر له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌رانبه‌ر ژنان به تاوان هه‌ژمار ده‌كرێ. ئه‌و ماده‌یه كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستی به كێشه‌ی نێوان خێزانێك كرد ده‌توانێ له داواكاری گشتیی سكاڵا بكات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی ئه‌یلوول، هه‌ورامان گه‌چێنه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئه‌و پڕۆژه‌ی له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ، شتی ناشه‌رعی تێدایه و ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه به‌شێكی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ناگونجێ.
ڕوونیشی كرده‌وه، له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ستی به كێشه‌ی نێوان خێزانێك كرد ده‌توانێ له داواكاری گشتیی سكاڵا بكات، ئه‌وه‌یش به ته‌واوی گومان ده‌خاته سه‌ر كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، بۆنمونه كه‌سێك ده‌چێته ماڵێك و ژن و پیاوێك كێشه‌یان هه‌یه، چۆن ده‌كرێ بچێ هه‌واڵ بداته داواكاری گشتیی، به‌ڵكو ئه‌و ژن و مێرده نه‌یانه‌وێ كێشه‌كه‌یان گه‌وره بێت.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه بابه‌تی سه‌رجێی قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێ، ئه‌وه پرسێكی هه‌ستیاری نێوان ژن و مێرده و ئه‌گه‌ر له یاساكه‌یشدا جێگیر بكرێت ناتوانرێ بسه‌لمێنرێ، كێ ده‌یسه‌لمێنێ كه به زۆر سه‌رجێی كراوه؟ ئه‌ی كێ ناڵێ ژنه‌كه به زۆر سه‌رجێی له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌دا نه‌كراوه له‌كاتێكدا پیاوه‌كه ئاماده نه‌بووه؟.
به گوته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و یاسایه جگه له هێڵه گشتییه‌كانی كه تایبه‌ته به سزای تاوانبار و هه‌وڵی نه‌هێشتنی توندوتیژی هه‌مووی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دوێنی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پڕۆژه یاسای نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی خێزان كرد و دووپات كرایه‌وه كه هیچ بڕگه‌یه‌كی پڕۆژه‌كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام نیه.