به سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی دهۆك، پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامێكی سی مه‌تری، له شاره‌كه‌دا ده‌ستی پێ كرد.
پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ی دوو ملیار و 927 ملیۆن و 576 هه‌زار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگه‌ی دهۆك و به سه‌رپه‌رشتیی تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌ك فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بڵاوی كردووه‌ته‌وه، درێژیی شه‌قامه‌كه 226 مه‌تره و پانییه‌كه‌شی 30مه‌تره.
ئه‌م پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاریی شه‌قامه، به‌هۆیه‌وه ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتییانی شاره‌كه و به تایبه‌تی هاتوچۆی شۆفێران ده‌كات و ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری دهۆك له ڕووی شه‌قام و ڕێگه‌وبانه‌وه به‌رزتر ده‌كاته‌وه.