ئه‌لیكسانده‌ر دووگین كه به عه‌قلی ڕووسیای نوێ و باوه‌ڕپێكراوترین كه‌سی پووتین و داڕێژه‌ری پلانی ڕووسیای نوێ و فره‌وانخوازییه‌كانی هه‌ژمار ده‌كرێ وتارێكی له ماڵپه‌ڕی "تسار گراد"ی ڕووسی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له گۆڕانكارییه‌كان له جیهان و ئه‌وروپا به گشتی ده‌كات، له دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه جیهان له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی سێیه‌می جیهانیدایه.
دووگین كه مێژوونووس و زانایه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵناسییه و پێشتر له زانكۆی مۆسكۆ وانه‌بێژ بووه له وتاره‌كه‌ی ده‌ڵێ، هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئۆكراینییه‌كان له‌م دواییه له خاركیڤ سه‌ركه‌وتوو بوو و وایكرد كه هێزه‌كانی ڕووسیا پاشه‌كشه بكه‌ن، به‌ڵام خێرسۆن تێك‌شكان و ئامانجه‌كانی كییڤ به‌دی نه‌هات، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه گۆڕان له ستراتیجی جه‌نگی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا دروست ببێت و شه‌ڕه‌كه گرژی و توندوتیژی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئاماژه‌ی داوه، ناردنی جۆره‌ها چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆكراینا و ڕێگرتن له سه‌ركه‌وتووبوونی ڕووسیا، بریتییه له هاندانێكی ئاشكرای وڵاتانی ڕۆژئاوا تا ڕووسیا جه‌نگی سێیه‌می جیهانی هه‌ڵبگیرسێنێت، ئه‌مه‌یش خه‌مڵاندن و هۆشداریدان نییه، به‌ڵكو ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره و ناكرێ نكۆڵی لێ بكرێت، ئه‌وه‌ی ئێسته ڕوو ده‌دات ته‌نیا جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكراینا نییه، به‌ڵكو جه‌نگی ڕووسیایه له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی ڕۆژئاوا كه هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" و وڵاته هاوپه‌یمانه‌كانی ناتۆ تێیدا به‌شدارن، جیا له توركیا و یۆنان، هاوكات وڵاتانی تری وه‌ك فڕه‌نسا و ئیتاڵیایش پێشینه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانیان پێوهستكردووه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانه‌وه.
ڕووسیا ئه‌مڕۆ له حاڵه‌تی جه‌نگدایه
زۆرێك له سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ڕاستییه‌یان دووپات كردووه‌ته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی وشكایی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌وروپا "بێن هۆدگز" كه به ئاشكرا ڕای گه‌یاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا بێده‌نگ نابن تا ڕووسیا له سه‌رجه‌م خاكی ئۆكراینا نه‌كشێته‌وه و دوای كشانه‌وه‌یشی بۆردمانی خاكی ڕووسیا ده‌كه‌ن و مۆسكۆ ناچار ده‌كه‌ن كه خۆی ڕاده‌ستی وڵاتانی ڕۆژئاوا بكات و بكه‌وێته سه‌ر ئه‌ژنۆوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه هه‌ره‌سی یه‌كێتیی سۆڤیتی و نه‌مانی ئایدلۆجیای ڕووسیا له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی سۆڤیه‌ت خزمه‌تی گه‌وره‌یان به ڕووسیای ئه‌مڕۆ كردووه، ئێسته ئایدلۆجیایهكی لیبراڵی ڕۆژئاوایی و سیسته‌مێكی سیاسی و ئابووری پێشكه‌وتوو له ژێر ڕۆشنایی به‌هاكانی ڕۆژئاوا له ڕووسیا بوونی هه‌یه، ئه‌مانه وایكردووه كه ڕووسیا له‌سه‌رجه‌م سزا و گه‌مارۆكان به سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربازی ببێت و به‌و كارتانه‌ی كه له دژی به‌كارده‌هێنرێت، هه‌مان سیاسه‌ت له دژی ڕۆژئاوا پێڕه‌و بكاته‌وه.
دووگین جارێكی تر دێته‌وه سه‌ر باسی ئۆكراینا و ده‌ڵێ، هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئۆكراینا له خاركیڤ و پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیا، به هیچ شێوه‌یه‌ك بریتی نییه له هێرشی ئۆكراینا، به‌ڵكو ده‌ستدرێژێ ڕاسته‌وخۆی وڵاتانی ڕۆژئاوایه بۆ سه‌ر ڕووسیا و هێرشه‌كه‌یش له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ پلانی بۆ داڕێژرا و ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌یان كردووه، ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێی كردووه ته‌نیا سه‌ربازی ئۆكرانی بوون، به پێچه‌وانه‌وه چه‌ك و پلانی و چاودێری هێرشه‌كه سه‌رجه‌می له‌لایه‌ن ناتۆ و ئه‌مه‌ریكاوه ئه‌نجام دراوه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و بڕوایه‌دان كه سه‌ركه‌وتووبوونی هێرشه پێچه‌وانه‌كه له خاركیڤ به لای وڵاتانی ڕۆژئاواوه سه‌ره‌تای شكستی ڕووسیایه له جه‌نگی ئۆكراینا، به‌ڵام ئه‌مه كۆتایی ڕووسیا نییه و بگره سه‌ره‌تای جه‌نگه ڕاسته‌قینه‌كه‌یه كه وڵاتانی ڕۆژئاوا به كییڤ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئیتر ڕووسیایش له‌بری چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌ر جێبه‌جێكاری پلانه‌كه، سێره ده‌خاته سه‌ر پلانداڕێژهرهكان، كه بریتین له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا.
ڕووسیا ئه‌مڕۆ له حاڵه‌تی جه‌نگدایه و حكوومه‌ت ده‌توانێ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان چه‌كدار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی دوژمنانی ڕووسیا ببنه‌وه، به هه‌موو مانایه‌كیش گه‌ڕانه‌وه بۆ نه‌خشه‌ی به‌ر له 24ی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵ كارێكی ته‌واو مه‌حاڵه و پێویسته ڕۆژئاوا ئه‌وه به ڕوونی بزانێت، چونكه ئه‌گه‌ر له هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ پێش 24ی شوبات/فێبرایه‌ر به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا هه‌رگیز به‌و ئامانجه‌ی ناگات و ڕووسیایش ناچار ده‌كات كه به‌ره‌ی جه‌نگ فره‌وان بكات و جه‌نگی سێیه‌می جیهانی دروست ببێت.
ئه‌لیكسانده‌ر دووگین هێرش ده‌كاته سه‌ر سیسته‌می سیاسی ڕۆژئاوا و ده‌ڵێ، ئێسته ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئایدلۆجیایهك له شه‌ڕدایه كه كۆمه‌ڵگه‌كانیان پڕه له هاوڕه‌گه‌زخواز و لاده‌ر له به‌ها مرۆییه‌كان و ئاڵووده‌بوو به هۆشبه‌ره‌كان، هه‌ر ئه‌مه وایكردووه كه ڕۆژئاوا هه‌مه‌ڕه‌نگ بێ و له ڕووی سه‌رمایه‌ی مرۆییه‌وه ڕوو له زیادبوون بكات، كه سه‌ره‌نجامیش زیادبوونی ژماره‌ی سه‌ربازانی له‌و وڵاتانه لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا جیهانێكی تر هه‌یه كه ئه‌و به‌هایانه‌ی قبووڵ نییه و ئاماده‌یشن ڕووبه‌ڕووی ئه‌و به‌ها ناشارستانیانه ببنه‌وه و كۆتایی به هه‌ژموونی ڕۆژئاوا به‌سه‌ر جیهان بهێنن.