هۆكاری دواكەوتنی مووچە لە سنووری سلێمانی ئاشكرا كرا

:: PM:12:15:25/09/2022 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتییان دەكاتەوە كە پێویستە كرێی كارەبا بدەن، ئەوەیش بۆ بەردەوامی پێدانی مووچە و بەردەوامی خزمەتگوزارییەكانە.

ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت،
ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی ئەیلوول، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، لەسەر بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی كارەبا، بەهۆكاری كەمبوونەوەی "سیولەی پارە" بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنی خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو و كارەبا و رێگەوبان، بەوهۆیەوە زۆر لە پڕۆژەكانی ئەو بوارانە پەكیان كەوتووە و ناتوانرێت تەواو بكرێن

روون كراوەتەوە، لە پلانماندایە تا ئەمڕۆ ئەو قەرزانەی كارەبا لای هاووڵاتیی ئاسایین لە (پۆلی ماڵان) كۆ بووەتەوە، لێپرسینەوە لەبارەیانەوە نەكرێن تا لە داهاتوودا حكوومەت بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە دەدات، بەڵام لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە "خەرجی مانگانەی كرێی كارەبا" وەردەگیرێت لە بەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە.

لە كۆتایی ئاگادارییەكەدا باس لەوە كراوە، داواكارین لە هاووڵاتییان كە هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتییان بەشێك لە ئەركەكانیان كەم دەبێتەوە و پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن، بەڵكو راستەوخۆ لە بەردەم ماڵاندا ئەو كارە ئەنجام دەدرێت و ئەم پرۆسەیەش بۆ چارەسەری كێشەی خزمەتگوزارییە بەردەوامەكانی پارێزگای سلێمانییە.



وشە - رامیار جەواد