حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری یه‌كخستنی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به ته‌واوی خسته به‌ركار و له‌مباره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌رێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی ئهیلوول، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی چاره‌سه‌ركردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م یه‌كخستنی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێ كرا و كێشه‌ی كه‌می پێشینه‌ی مانگانه و گواستنه‌وه‌ی هه‌ژماری ئه‌م هێزانه له هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80 وه بۆ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس كرا. دووپات له ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ لیوا ڕێكخراوه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد.
به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كخستنی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری پاڵپشتیه‌كی گه‌وره‌ی یه‌كخستنی لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه.
ئاماژه به‌وه كراوه كه ئاماده‌بووان كۆده‌نگی ئه‌وه‌یان پێشاندا كه به‌هه‌موو لایه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی ئه‌و لیوایانه ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م به‌ربه‌سته‌كان وه‌لا ده‌نێن.
به‌گوێره‌ی یاسای چاكسازی ده‌بێت لیواكانی پێشمه‌رگه یه‌كبخرێن و یه‌كه‌ی 80 و 70 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.