به‌رپرسانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا"CDC "، هۆشدارییان دا له به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییەکانی پێوەندیدار بە سێكس و جووتبوون و پێیان وایە بەشێک لەو نەخۆشییانە له كۆنترۆڵ ده‌رچوون. پزیشكان پێشبینییان کردووە نه‌خۆشییه‌كە لە کاتی جووتبوون بگوازرێتەوە و دواجار ببێتە هۆی نەزۆکی.
زانایان ده‌یان ساڵه له‌باره‌ی ''مایكۆپلازما''ی كۆئه‌ندامی زاوزێوه ده‌زانن كه هه‌وكردنێكی پێوەندیدار بە جووتبوون یان سێکسە، نەخۆشییەکە ده‌بێته هۆی ئازار و خوێنبه‌ربوون و ئاوسانی ئه‌ندامی زاوزێ و پێوه‌ندی به نه‌زۆكی و له‌بارچوونه‌وه هه‌یه. یه‌كه‌م پشكنین بۆ نه‌خۆشییه‌كه كه له ڕووی بازرگانییه‌وه تا ساڵی 2019 به‌رده‌ست نه‌بوو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له حاڵه‌ته‌كان نه‌دۆزرێنه‌وه یان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
ماڵپه‌ڕی " NBC " له زاری دكتۆر ئێرین ستافۆرد یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆری پزیشكی دایكان و كۆرپه‌له له كۆلێژی پزیشكی مه‌كگۆڤه‌رن له شاری هیوستن له ئه‌مه‌ریكا، داوای لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه كردووه.
ڕه‌نگه 20%ی ژنان و 16.5%ی پیاوانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 24 ساڵی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بن
نه‌خۆشییه‌كه هه‌ندێك جار بێ نیشانه‌یه، به‌ڵام ده‌بێته هۆی ئاڵۆزییه‌كی توند له هه‌ر دوو ڕه‌گه‌زی نێر و مێ .له ژناندا نه‌خۆشییه‌كه پێوه‌ندی به ئاوسانی ملی ره‌حم و هه‌وكردنی حه‌وز و له‌بارچوون و له‌دایكبوونی پێشوه‌خت و نه‌زۆكی هه‌یه.
له مانگی ئایاردا توێژینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره كه له گۆڤاری "Sexual Transmitted Infection" بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه مه‌ترسی له‌دایكبوونی پێشوه‌خته له نێوان ئه‌و ژنانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌یه، نزیكه‌ی دوو هێنده زیادی كردووه.
به‌پێی گوته‌ی لیزا مانهارت مامۆستای په‌تاكان له قوتابخانه‌ی ته‌ندروستی گشتی زانكۆی واشنتن، ڕه‌نگه 20%ی ژنان و 16.5%ی پیاوانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 24 ساڵی تووشی نه‌خۆشییه‌كه بن. به به‌راورد كلامیدیا كه باوترین نه‌خۆشییەکانی پێوەندیدار بە جووتبوونە، 4% بۆ 7%ی ئه‌و ئافره‌ته گه‌نجانه‌ی كه چالاكی سێكسییان هه‌یه.
نه‌خۆشییه‌كه به خێرایی به‌رگری له هه‌موو ئه‌و دژه زینده‌ییانه دروست ده‌كات كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك حاڵه‌تیش هه‌یه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرێ .
پسپۆڕان هیوادارن هۆشیاریی گشتی لەبارەی ئەو جۆرە نەخۆشییانە زیاتر بێت، توێژینه‌وه‌ی زیاتر هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه بکرێت.
وشە\کەژاڵ کەمال