له نامه‌كه‌دا كه له لاپه‌ڕه 599دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك بارزانی نامه‌كه‌ی داناوه و تێیدا هاتووه، "به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مه‌سعوود بارزانی و هه‌ڤاڵانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كوردستان و نوێنه‌رانی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، هه‌ڤاڵان عه‌لی عه‌بدوڵا، كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جه‌وهه‌ر نامیق، د. رۆژ نووری شاوه‌یس، سامی عه‌بدولڕه‌حمان و د. كه‌مال فوئاد، جه‌رجیس حه‌سه‌ن و فڕه‌نسۆ هه‌ریری و فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر، ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه داڕێژرا بۆ چه‌سپاندنی حوكمی قانوون و راگرتنی ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی دوایی، له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا بۆ په‌ره‌پێدانی برایه‌تی و یه‌كێتی ریزه‌كانی گه‌ل.
نابێ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هیچ لایه‌نێك بێگانه بهێنێ بۆ كوردستان
وه‌ك له نامه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی مه‌لا شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی ئاماده بوو، مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی، له‌پێناو رێزگرتن له په‌رله‌مان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌و مه‌رجانه‌ی قبووڵ كرد كه ئه‌مانه بوون:
1-به‌په‌له له سه‌رانسه‌ری كوردستاندا شه‌ڕ رابگیرێت.
2-بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستاندا ده‌بێت ئیدانه‌ی كاره‌ساتی رانیه بكات.
3-تاوانباران له‌و رووداوانه‌دا له هه‌ر لایه‌ك بن ده‌بێ ته‌سلیم به یاسا بكرێن و ده‌سه‌ڵاتی یاسا بڕیاریان له‌باره‌وه بدات.
4-ده‌موده‌ست دیله‌كان و گیراوه‌كان له هه‌موو لایه‌ك بێ گرفت ئازاد بكرێن.
5-قانوونی ئه‌سله‌حه و قانوونی ئه‌حزاب كه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری داون، له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه جێبه‌جێ بكرێن و هه‌موو لایه‌نێك ده‌بێت جێبه‌جێیان بكات.
6-باره‌گا چه‌كدارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له شاره‌كاندا هه‌موو بكشێنه‌وه و به‌شێوه‌ی چه‌كدار نه‌مێنن، حه‌راسه‌ت و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به قانوون رێك بخرێ.
7-نابێ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هیچ لایه‌نێك بێگانه بهێنێ بۆ كوردستان هاتوچۆیان پێ بكات.
8-مزگه‌وته‌كان شوێنی عیباده‌تی خه‌ڵكن، نابێ بۆ چالاكی سیاسی و ئیعلامی به‌كار بێن.
9-
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دوو خاڵی تر هه‌ن كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی جێبه‌جێكردنی بگرنه ئه‌ستۆ و ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه له 25ی شوباتی 1993 واژوو كراوه.