هاندەرێک، كه دیاره شه‌یدای مێسییه، له یاریی دره‌نگانی شه‌وی رابردووی ئه‌رجه‌نتین و جامایكا، خۆی گه‌یانده ناو یاریگه بۆ ئه‌وه‌ی واژووی ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌رجه‌نتین و جامایكا له یارییه‌كی دۆستانه "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به كاتی كوردستان" لە نیوجێرسی له ئەمریکا رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئه‌رجه‌نتین به 3-0 گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له دیمه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشدا هانده‌رێك خۆی گه‌یانده ناو یاریگه له كاتی یارییه‌كه و داوای كرد مێسی واژوو له‌سه‌ر پشتی بكات، به‌ڵام پیاوانی ئاساییشی یاریگه به خێرایی هێرشیان كرده سه‌ر هانده‌ره‌كه و دووریان خسته‌وه، هه‌رچه‌نده مێسی واژووه‌كه‌ی به ناته‌واوی له‌سه‌ر پشتی هانده‌ره‌كه كرد.
دواتر هه‌مان هانده‌ر له دوای یارییه‌كه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه به دڵخۆشی ده‌ركه‌وت، دوای ئه‌وه‌ی به ئاواته‌كه‌ی گه‌یشت.
هه‌روه‌ها هه‌ر له یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوودا، پێش ئه‌م رووداوه، دوو كه‌سی تریش هاتنه ناو یاریگه، بۆ ئه‌وه‌ی واژووی مێسی به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام پیاوانی ئاساییش زوو رێگرییان لێ كردن.
مێسی شه‌وی رابردوو وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداریی یارییه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام له خوله‌كه‌كانی كۆتاییدا دوو گۆڵی تۆمار كرد.