ئەستێرەی سوێدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری میلان، رووی كرده جیهانی سینهما و بەشداریی فیلمێکی کۆمیدی فڕەنسی كردووه.
ئەستێرە سوێدییەکە لە رێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر، ترەیلەری فیلمی "شانشینی ناوەڕاست - The Middle Kingdom"ـی فڕەنسی بڵاو کردەوە، کە بەم نزیکانە بڵاو دەکرێتەوە.
زلاتان تەمەن 40 ساڵه و رۆڵی کاپتنێکی رۆمانی له فیلمه بە ناوی "ئۆنۆڤوس" دەگێڕێت، لە بهشی پێنجەمی زنجیرە فیلمهكه، كه یهكهم بهشی له ساڵی 1999 پەخش کرا.
بە پێی ئەو ترهیلهرهی بڵاوکراوەتەوە، زلاتان هەردوو پێی بەکارهێناوە بۆ بەرزکردنەوەی کڵاوێک کە لەسەر زەوی بووە، پێش ئەوەی بە دەستی بیگرێت و دواتر بە دوژمنێکی دابدات.
لە دیمەنێكی تردا زلاتان قەڵغانێکی بەسەر تی شێرێتێكی یانهی میلاندا پۆشیوە، لە کاتێکدا له گرتهیهكی تردا وەک ئەوە دەردەکەوێت وتارێک پێشکەش بە سوپاکەی بکات، کە خۆیان بۆ شەڕكردن ئامادە دەکەن.
بڕیارە فیلمەکە لە پلاتفۆرمی جیهانیی "نێتفلێکس" لە یەکەم رۆژی مانگی شوباتی 2023 نمایش بکرێت.
تۆڕی ESPN بڵاویكردەوە، ئیبراهیمۆڤیچ یەكەم یاریزانی تۆپی پێ نییە بەشداری ئەم زنجیرە فیلمه سەركەوتووانە بكات.
پێشتر زیدانی فڕەنسی یەکەم کەس بوو لەم زنجیرەیەدا لە ساڵی 2008 دەرکەوت، دواتر ئەستێرەی باسکە تۆنی پارکەر و ئەفسانەی فۆرمۆلا 1 مایکل شوماخەر.