کەریم بنزێمای فڕەنسی و ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید، گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی یانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتێكیشی له‌سه‌ر ئاستی ئیسپانیا به‌ده‌ست هێنا.
كه‌ریم بنزێما ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئه‌یلول، لەگەڵ هاوڕێیه‌كانی له یانه‌ی ریال مه‌درید، ده‌ستی به مه‌شقه‌كانی كرده‌وه و گەڕایەوە تیپه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی به هۆی پێكانه‌وه دابڕا بوو.
كه‌ریم خۆی ئاماده ده‌كات بۆ یاریی رۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له لالیگای ئیسپانیا، كه به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئۆساسۆنا یاریی ده‌كه‌ن.
بنزێمای فڕه‌نسی، كه ئه‌م ساڵ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا، له سەرەتای ئەم مانگەدا و لە یارییەکەی به‌رانبه‌ر سێڵتیک لە چامپیۆنزلیگدا تووشی پێکان بوو.
له لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ، كه‌ریم بنزێما خه‌ڵاتی ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆی وه‌ك باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خولی ئیسپانیا به‌ده‌ست هێنا.
كه‌ریم وه‌رزی رابردوو گۆڵكاری خوله‌كه‌ش بوو، هه‌روه‌ها به‌ربژێری سه‌ره‌كییه بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆری ئه‌مساڵ، دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو خولی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو خولیشدا گۆڵكار بوو.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر ئه‌مڕۆ یاریزانانی تری یانه‌ی ریال مه‌درید " تیبۆ كورتوا، هازارد، ئیدواردۆ كاماڤینگا، فێرلاند مێندی، ئۆریلیان چوامینی، داڤید ئالابا و ئەنتۆنیۆ رودیگێر" گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كان و پێوه‌ندییان به تیپه‌كه‌یان كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به هۆی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه دابڕا بوون.