به‌هۆی تۆپخانه‌كانی ئێران، زیانی زۆری مادی به‌ر ناوچه سنوورییه‌كان كه‌وتووه و گوندێكی زۆریش چۆڵ كراون و مهڕدارهكانیش كوێستانه‌كانیان جێهێشتووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ تۆپباران وه‌ستاوه و تەنیا فڕۆکەکانی تورکیا دوو شوێنیان بۆردمان کردووە.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بۆ "وشه" گوتی، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، زیانێكی زۆری مادی به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه و گوندێكی زۆر چۆڵ كراون، ئه‌و مه‌ڕدارانه‌ی مه‌ڕه‌كانیان ده‌به‌ن بۆ كوێستانه‌كان، ناوچه‌كانیان جێهێشتووه و ڕایان كردووه و ره‌ز و باخێكی زۆریش سووتاون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زیانی گیانییان نه‌بووه .
ئه‌و روونی كرده‌وه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا به‌رده‌وام تۆپباران هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دۆخه‌كه ئارامه و تۆپبارانیش وه‌ستاوه .
دوای چه‌ند سه‌عاتێك، هێرشی مووشه‌كی و درۆنی سوپای پاسداران بۆ قووڵایی خاڵی هه‌رێمی كوردستانی به‌دواوه بوو
پێویسته بگوترێ زۆرترین تۆپباران، دوێنێ چوارشه‌م له رۆژی پێنجه‌می ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه به‌ڕێوه چوو كه دوای چه‌ند سه‌عاتێك، هێرشی مووشه‌كی و درۆنی سوپای پاسداران بۆ قووڵایی خاڵی هه‌رێمی كوردستانی به‌دواوه بوو.
هاوکات ئیحسان چه‌له‌بی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سیده‌كانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی تۆپبارانەکانی ئێران وەستاون بەڵام فڕۆکەکانی تورکیا بۆردمانی دوو چیای سنوورەکەیان بە ناوەکانی بێرکمە و سنین کردووە.
ئەو ئاماژەی دا بۆردمانەکە سەعات 11:30 خولەک کراوە و هێشتا نازانن زیانەکان چین
ئەو دوێنێکەش بۆ پرسی تۆپبارانەکانی ئێران گوتبووی هیچ باره‌گایه‌كی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سیده‌كان نییه و ئێران له بیانوو ده‌گه‌ڕێت. ئه‌و ئاماژه‌ی دا بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژی و ئه‌و سنووربهزاندنانهی ئێران، سه‌رووی خۆیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
له كاتێكدا خۆپێشاندان و جۆرێك راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری، سه‌رانسه‌ری شاره‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌رنجی میدیاكان له ناوخۆوه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی، ده‌ستی به تۆپبارانی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد، دوێنێش به هێرشی مووشه‌كی و درۆن، له باره‌گاكانی دیموكرات و كۆمه‌ڵه و پارتی ئازادی له قووڵایی خاكی هه‌رێمی كوردستان، درێژه‌ی به‌و پیلانه‌ی دا.
جێی باسه یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كه بۆ هه‌موو دنیا ناسراوه، ئه‌وه بووه شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی بشارێته‌وه یان له خۆی دوور بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی خۆی چالاكی هه‌بووه و هۆكار بووه له نانه‌وه‌ی قه‌یران و ئاڵۆزییه‌كان.
ئێران له ساڵان و ده‌یه‌كانی رابردوودا هۆكاری سه‌ره‌كی بووه له شێواندنی دۆخی ته‌ناهیی سووریا، لبنان، عێراق، یه‌مه‌ن و چه‌ندان شوێنی تر، سه‌رنجی دنیای له كێشه ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دوور خستووه‌ته‌وه و ئێسته كه هه‌موو دنیا چاوی بڕیوه‌ته راپه‌ڕینه‌كانی ئێران، ئه‌و وڵاته هیچ ده‌ره‌تانێكی نه‌ماوه و به هه‌ڕه‌مه‌كی كوێستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات و به مووشه‌ك و درۆن په‌لاماری خه‌ڵكی سڤیل ده‌دات.
ئێران به ده‌ستی خۆپێشاندانێك گرفتار بووه كه چهخماغهكهی له كوردستان هه‌ڵگیرساوه، بۆیه ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی ئێرانی تووڕه كردووه.
ژینا "مه‌هسا" ئه‌مینی كه خه‌ڵكی سه‌قز بوو، له 13ی ئهیلوول له‌گه‌ڵ براكه‌ی بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خزمانی سه‌ردانی تارانی كردبوو، به‌ڵام له نزیك میترۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاداب به پاساوی جێبه‌جێنه‌كردنی رێساكانی باڵاپۆشی، ده‌گیرێت و سه‌عاتێك دوای گیران به بێهۆشی ده‌گه‌یه‌نرێته نه‌خۆشخانه و دوای سێ رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیان له ده‌ست ده‌دات. ده‌گوترێ ژینا له كاتی گواستنه‌وه بۆ بنكه‌ی پۆلیسی ئاداب له رێ له سه‌ری دراوه، بۆیه تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
رۆژی شه‌موو 17ی مانگ به به‌شداریی هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی سه‌قز، ته‌رمی ژینا به‌خاك سپێرا. رۆژی دووشه‌م 19ی مانگ مانگرتنی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه چوو و له‌و كاته‌وه تا ئه‌م ساته‌ش خۆپێشاندان له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران درێژه‌ی هه‌بووه و به‌تایبه‌ت له دوای ئێواران گه‌رموگوڕتر بوون.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم