له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی به‌رازیل، سێ كه‌س راده‌كه‌ن و پاشان خه‌ڵكی شه‌قامێك له‌گه‌ڵیاندا راده‌كه‌ن، ڤیدیۆكه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ملیۆنان بینه‌ری هه‌بووه. پۆلیسیش روونكردنه‌وه‌ی داوه و ورده‌كاریی خستووه‌ته‌ڕوو.
كچێك و دوو گه‌نج و سه‌گێك، به به‌رده‌م چه‌ند چێشتخانه‌یه‌ك له شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی به‌رازیل، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی راده‌كه‌ن، پاشان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێ دانیشتوون، ترس ده‌یانگرێت و له سه‌ره‌تادا كچێكی تر راده‌كات، به چه‌ند چركه‌یه‌كی دواتر ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروست ده‌بێت و هه‌موو خه‌ڵكه‌كه‌ی ئه‌وێ راده‌كه‌ن.
بێنه‌وه و پاره‌ی ئه‌و خواردنانه بده‌ن كه ئه‌وكات خواردوویانه
به‌گوێره‌ی ئه‌و
گرته ڤیدیۆیانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له چێشتخانه‌كان دانیشتوون، وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه رووداوێك رووی داوه و پێویست ده‌كات ئه‌وانیش ئه‌وێ چۆڵ بكه‌ن، بۆیه به سه‌یركردنی دواوه‌ی خۆیان به‌په‌له راده‌كه‌ن.
ڤیدیۆكه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رازیل بڵاو بووه‌ته‌وه و ملیۆنان بینه‌ری هه‌یه، پۆلیسی به‌رازیلیش روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه داوه و ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رزشكردن رایان كردووه و هیچ رووی نه‌داوه، پاشان ئه‌وانه‌یله‌وێ دانیشتبوون له ترسی روودانی شتێك رایان كردووه.
هاوكات ئاژانسی "
ئیدیان توده‌ی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له خاوه‌ن چێشتخانه‌كان هێشتا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ دانیشتبوون، بێنه‌وه و پاره‌ی ئه‌و خواردنانه بده‌ن كه ئه‌وكات خواردوویانه.