ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە لۆرد تاریق ئەحمەد وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەکگرتووەکان پێگەیشت.
وەک سەرۆکایەتی حکوومەت بڵاوی کردەوە، لە پێوەندییەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ھێرشی ئەم دواییەی کرایە سەر ھەرێمی کوردستان كرا.
سەرۆکی حکوومەت، پێزانینی خۆی بە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا گەیاند بۆ بە توندی سەرکۆنەکردنی هێرشەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەردوولا هێرشەکەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری وڵات ناوبرد.
لۆرد ئهحمهد ههروهها هاوخهمی خۆی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی بێ تاوان له هێرشهكەدا دەربڕی. پاڵپشتی بەریتانیاشی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی دووپات کردەوە.