بڕیارێك بۆ مووچە دەرچوو

:: AM:10:00:30/09/2022 ‌
لەسەرجەم پەروەردەی شارەكان ئێستە ئامادەكاری دەكرێ‌ بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە مامۆستایانی وانەبێژ و ئاگادارییەكیش ئاراستەوی قوتابخانەكان دەكرێ‌.

ئەمڕۆ هەینی 30ـی ئەیلوول، پەروەردەی كەلار ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تێدا هاتووە، سەرجەم بەڕێوەبەری باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەكەمان ئاگادار دەكەینەوە، بە ئامادەكردنی لیستی مامۆستایانی وانەبێژ.

لە ئاگادارییەكە باس لەوەش كراوە، لە ڕۆژی یەكشەم دووی تشرینی یەكەم تا ڕۆژی پێنجشەم شەشی تشرینی یەكەم پێویستە لیستی موچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە بكەن بەمەبەستی وردبینی كردن.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" لە ئێستە لە بەشێكی زۆری پەروەردەكان ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژیش ئامادە بكرێ‌.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە باشتركردنی ژیانی مامۆستایانی وانەبێژ و لە ساڵی رابردوو بڕیارێكی دا كە هاوشێوەی مامۆستایانی دامەزراو، مامۆستایانی وانەبێژیش مووچەیان هەبێت.



وشە - رامیار جەواد