حكوومەت خەونی هەڵەبجەییەكانی هێنایە دی

:: AM:10:45:30/09/2022 ‌
دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی دواجار گرێبەستی پڕۆژەی پردی تووەقوت واژوو كرا و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێ‌.

دوای 13 ساڵ لە چاوەڕوانی دواجار گرێبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی پردی تووەقوت واژوو كرا و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێ‌.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" دوێنێ‌  گرێبەستەكە واژوو كرا ئەو پرۆژەی كە یەكێكە لەو پرۆژانەی كە چەندان ساڵە هەڵەبجەییەكان چاوەڕوانی دەكەن بۆیان جێبەجێ‌ بكرێ‌.

بڕیارە كۆمپانیای ساكۆ_سەرسیر ئەركی جێبەجێكردنی بگرێتە ئەستۆ جێ بەجێ بكرێت ، پرۆژەیەكی گرنگ و ستراتیجیە كە ئیدارەی گەرمیان دەبەستێتەوە بە پارێزگای هەڵەبجەوە و كاریگەری دەبێت لە ڕووی بوژانەوەی ئابووری و گەشتیاری ناوچەكە.

دوو ساڵ پیبَش ئێستە و لە 23ـی ئابی 2020، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە، گفتوگۆ لەبارەی دوو پڕۆژەی گرنگ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كرد.

لە گفتوگۆكە باس لە دوو پڕۆژە كرا كە یەكێكیان پڕۆژەی پردی (تووەقوت)ە كە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەنجام دەدەرێت، هەروەها (ناوچەی پیشەسازیی خۆراك) كە دەستەی وەبەرهێنان ئەنجامی دەدات. 

ئەو پڕۆژەیە لە ساڵی 2009 بڕیار بوو جێبەجێ‌ بكرێ‌، بەڵام بەهۆی كۆمەڵێك كێشەی تەكنیكی دواتر كێشەی ئابووری جێبەجێ‌ نەكرا.



وشە - رامیار جەواد