سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ، رۆژی هه‌شتی ئایاری 2001، كۆبوونه‌وه‌مان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ فارووق ئۆغڵو جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، زیاد له راوێژكارانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و فه‌ره‌یدوون سینرۆ ئۆغڵو به‌رپرسی به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگ، دوعا ته‌په جه‌نه‌راڵ و نوێنه‌رێكی میت بوو. پێوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و بابه‌تی په‌كه‌كه و توركمانه‌كان و پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان پارتی و یه‌كێتی، پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو، گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر بابهتهكان كرا و له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكی له‌سه‌ر گرنگی به‌رده‌وامی پێوه‌ندییه‌كان كرا، بڕیار درا ساردیی نێوان هه‌ردوولا نه‌مێنێت و پێوه‌ندییه‌كان باش و ئاسایی بێته‌وه.
باسی جیابوونه‌وه‌ی عه‌لی باپیر كرا له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
سه‌رۆك بارزانی له‌و به‌شه‌دا نووسیویه‌تی، له‌وێ گوتمان په‌كه‌كه ئێسته هیچ چالاكییه‌كیان نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر هاتوچۆی گونده‌كانمان نه‌كه‌ن و ده‌ست نه‌خه‌نه ناو كاورباری هه‌رێمی كوردستان و وه‌ك پێشتر ته‌عه‌دا له هاووڵاتییان نه‌كه‌ن، هیچ شه‌ڕێك روو نادات، به‌ڵام هه‌میشه نیگه‌رانین له په‌كه‌كه. هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا نییه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی به‌ره‌ی توركمانییه كه هه‌میشه گرفت ده‌نێنه‌وه، ئامۆژگاریان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی باش و ئاقڵانه بكه‌ن.
"له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی داكۆكی كرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌ره‌وپێشچوونێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌میشه مه‌به‌ستمان بووه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاته هه‌رێمییه‌كاندا نه‌بێت، له‌م ساڵانه‌ی دوایدا بۆ هه‌موو لایه‌ك سه‌لمێنرا كه هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك، وڵاتانی رۆژئاوا ده‌مانپارێزن، بۆیه پێوه‌ندییه‌كانمان باش و به‌هێزه". سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، له‌و سه‌ردانه‌دا چوومه لای بۆڵنت ئه‌جه‌ویت سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئه‌و خاڵ و بابه‌تانه‌ی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه باس كرابوون، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش خرانه ڕوو، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به خاڵێكی گرنگ دا و رای گه‌یاند، له هه‌رێمی باكوری عێراق هه‌نگاوی زۆر له بواری دیموكراسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه نراوه، پێویسته ئه‌مه له‌به‌رچاو بگیرێت، حه‌ز ده‌كه‌ین هاوكاریی پارتی و یه‌كێتی بكه‌ین. دواتر له‌گه‌ڵ سوپا و میت كۆ بووینه‌وه هه‌رچه‌نده كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان وه‌ك ئه‌وانی تر نه‌بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌وانیش پێوه‌ندییه‌كانیان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك باسی له‌وه كردووه كه مه‌به‌ستی توركیا له بانگێشتیان ئه‌وه‌بوو، په‌یامێك ئاراسته‌ی جیهان بكه‌ن كه هه‌م پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه و هه‌م له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له پێوه‌ندیدان.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی، "به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ناوچه‌كه، له كۆتایی مانگی ئایاری 2001، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌سترا، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان به وردی هه‌ڵسه‌نگێنرا كه تێیدا پارتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنابوو، له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسی جیابوونه‌وه‌ی عه‌لی باپیر كرا له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه ئێران و یه‌كێتی ده‌ستیان له جیابوونهوهكهدا هه‌یه، بڕیارمان دا وه‌ك پارتی بێلایه‌ن بین، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له نێوان هه‌ردوولادا بووبووه نیوه به نیوه"