له به‌شی چوارده‌یه‌می كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی له لاپه‌ڕه 324دا، ئاماژه‌ی به پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی نێوان خۆی و پیللترۆ كردووه و له‌وێدا باسی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانی كردووه.
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، "له درێژه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكادا، رۆژی 20ی تشرینی دووه‌می 1996 له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ پللیترۆ، بارودۆخی ناوچه‌كه و كوردستان و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی تاوتوێ كران. هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌تی باس كرد: سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست پرسیاری كرد، له وه‌ڵامدا پێم راگه‌یاند، "تا ئێسته پارێزراوه". باسی له سه‌ردانی شاندێك كرد به مه‌به‌ستی دیاركردنی هێڵی ئاگربه‌ست، گوتیشی به‌ر له‌ماوه‌یه‌ك سه‌رۆك كلینتۆن بڕیاری دا كه ئه‌و دوو هه‌زار و سێ سه‌د كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و كۆنگره‌ی نیشتمانی كاریان كردووه، بگوازرێنه‌وه ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌مه‌ریكا هه‌ست به بوونی مه‌ترسیی ده‌كات له‌سه‌ر ژیانیان".
"داوای كرد كه ئاسانكارییان بۆ بكه‌ین و ئه‌ركی پاراستنیان بگرینه ئه‌ستۆ تا ده‌گه‌نه توركیا، له درێژه‌ی قسه‌كانی داكۆكیی كرده‌وه و گوتی، ئه‌م بڕیاره مانای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه له پابه‌ندبوونی پاراستنی خه‌ڵكی كوردستان"، له وه‌ڵامدا پێم راگه‌یاند كه هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان بۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام كارێكی ئه‌سته‌مه قه‌ناعه‌ت و بڕوا به خه‌ڵكی كوردستان بهێنرێت كه ئه‌مه پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نییه". سه‌رۆك بارزانی وای نووسیوه.
له كۆتاییدا گوتوویه‌تی، بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كوردستان و ئاگاداربوون له ره‌وشی كوردستان، رۆژی 24ی تشرینی دووه‌می 1996، فۆڵكێر رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق سه‌ردانی كردین، له دانیشتنه‌كه‌دا پرسیارێكی كرد، "ئایا هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌كه له‌بار و گونجاوه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 986ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی؟ منیش له وه‌ڵامدا پێم راگه‌یاند "به‌ڵێ". رێكخه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق گوتی، "ئێمه وه‌ڵامی ئێوه‌مان ده‌زانی، به‌ڵام له نیویۆركه‌وه داوایان كرد كه سه‌ردانتان بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئكید بكرێته‌وه".