له به‌شی ده‌یه‌می، كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی دامه‌زراندنی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی كردووه.
سه‌رۆك گوتوویه‌تی، هه‌وڵماندا هاوكاری تاكه زانكۆی كوردستان بكه‌ین/ ساڵی 1991 ته‌نیا یه‌ك زانكۆ له كوردستاندا هه‌بوو، كه زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بوو له هه‌ولێر/ د.خه‌سره‌و شاڵی سه‌رۆكی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی زانكۆ سه‌ردانیان كردم، له دیداره‌كه‌ماندا گوتیان، تا دوا هه‌ناسه‌مان ئاماده‌ین خزمه‌ت بكه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێك پێویستی هه‌یه ئه‌گه‌ر دابین نه‌كرێت پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌وه‌ستێت، وه‌ك دابینكردنی كاره‌با و هه‌ندێك پێویستی ته‌كنینی تاقیگه.
منیش لێم پرسین، مانگانه پێویستتان به‌چه‌ند پاره هه‌یه؟
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی" منیش لێم پرسین، مانگانه پێویستتان به‌چه‌ند پاره هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا گوتیان، ته‌نیا پێویستییه ته‌كنیكیه‌كانمان بۆ دابین بكه‌ن، ئێمه مووچه‌مان ناوێت، گوتیشیان ئه‌گه‌ر بكرێ مانگانه بڕی 100 هه‌زار دینار دابین بكرێت، ده‌توانین هه‌موو پێویستییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ره‌نكه به‌پێی ئیمكان هه‌ندێ مووچه‌یشی پێ بدرێ، هه‌موو پاره‌ی كومرگه‌كان كه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی به‌ره‌ی كوردستانی بوو، ده‌هاته سكرتاریه‌تی به‌ره و لای قادر جه‌باری هه‌ڵده‌گیرا".
له درێژه‌ی نووسینه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ،" قادر جه‌باریم بانگ كرد و پێم گوت چه‌ند پاره‌ت له‌لایه؟ گوتی، یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار دۆلارمان هه‌یه. نیوه‌ی پاره‌كانم لێ وه‌رگرت و پێم گوت " خۆم قسه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری به‌ره ده‌كه‌م، پاره‌كه‌م راده‌ستی د.خه‌سره‌و شاڵی كرد، دواتر بارودۆخه‌كه باشتر بوو مانگانه و به‌پێی ئیمكان تاراده‌یه‌ك میزانییه‌كه‌یان به‌رده‌وام بوو، پڕۆسه‌ی خوێندن نه‌وه‌ستا".