بە پێی هەواڵێکی تۆڕی فۆکس نیوز، لە یاریی ێوان فیلادلفیا ئیگلز و دالاس کاوبۆیز، خانمی یەکەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جیڵ بایدن، قسەی ناشرینی پێ گوتراوه و هۆیها و فیكهی بۆ لێدراوه.
هاوسەری سەرۆکی ئەمریکا بە سهرۆكی فەخری یانهی فیلادلفیا ئیگلیز هەڵبژێردراوه، بەڵام کاتێک بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی یارییەکە چووە ناو یاریگه، هاندەرانی تیپەکە قسەی نهشیاویان پێ گوت.
لە هەمان کاتدا فۆکس نیوز ئاماژەی بەوەد، بەشداریکردنی جیڵ بایدن لەم چالاکییە وەرزشییەدا، بەشێکە لە هەڵمەتی کۆشکی سپی بۆ بەرەوپێشبردنی دەستپێشخەریی چارهسهری نهخۆشی شێرپەنجە، کە ئامانجیان پەرەپێدانی چارەسەری بەرگریی شێرپەنجەیە لەسەر بنەمای ڤاکسین.
جیڵ بایدن لە گۆڕەپانی تۆپی پێ یاوەری ژمارەیەک تووشبووی شێرپەنجە و خێزانەکانیانی کرد، کە توانیویانه بەسەر نەخۆشییەکەدا زاڵ بن.