له به‌شی دوانزده‌یه‌می، كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد، سه‌رۆك بارزانی باسی قۆناغێكی تری شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات، له‌وكاته‌دا كه یه‌كێتی جارێكی تر پابه‌ندی ئاگربه‌س نه‌بووه و ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یش ده‌هێنێ كه له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید كراون.
له لاپه‌ڕه 266 دا، سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی" له‌سه‌ر داوای زۆری لایه‌ن و خێرخوازانی ناوخۆ و دۆستانی ده‌ره‌وه، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان و چه‌سپاندنی ئاشتی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ئاگربه‌س و راگرتنی شه‌ڕمان له هه‌موو به‌ره‌كان دا، به‌ڵام وه‌ك رابردوو یه‌كێتی پابه‌ند نه‌بوو به بڕیاری ئاگربه‌س و له شه‌وی 8/9ی ته‌مووزی 1995 ده‌ستی به هێرشێكی به‌ربڵاو كرد، دژی هێزه‌كانی پارتی له زیاره‌ت و زینه‌تیر، شه‌قڵاوه و بالیسان و دۆڵی ئالانه، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كه‌یان ده‌كرد، جه‌بار فه‌رمان سه‌رپه‌رشتی و فه‌رمانده‌یی راسته‌وخۆی به‌ره‌ی زیاره‌تی ده‌كرد.
جه‌عفه‌ر سادق، حه‌سه‌ن نه‌جار، تۆفیق بیرێژی له‌و شه‌ڕه‌دا شه‌هید بوون
"سه‌ره‌تا هێزه‌كانی یه‌كێتی له چه‌ند شوێنێك، سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێنا، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی یه‌كێتیدا، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رگری قاره‌مانه‌یان له‌شه‌رعیه‌ت كرد و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ست به هێرشی پێچه‌وانه كرا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی یه‌كێتی و هێزه‌كانی یه‌كێتی تووشی شكستی گه‌وره بوون" سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها له كۆتایی ئه‌و باسه‌دا نووسیویه‌تی، به‌داخه‌وه له‌و شه‌ڕه‌دانه‌دا ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده قاره‌مانه‌كان شه‌هید بوون، وه‌ك : ملازم سه‌ید كه‌ریم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عومه‌ر ئاغا دۆڵه‌مه‌ڕی و حاڵی دۆڵه‌مه‌ڕی و عه‌لی شه‌عبان كه پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان و هه‌ڤاڵی بارزانی نه‌مر بوون له سۆڤێت و سلێمانی هه‌رنی، جه‌عفه‌ر سادق، حه‌سه‌ن نه‌جار، تۆفیق بیرێژی.