له لاپه‌ڕه 349ی كتێبه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، "له شه‌ڕه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 1997دا، هه‌موو سوپاكان به‌رگرییه‌كی پاڵه‌وانانه‌یان كرد و سنوورێكی زۆر له ده‌ست یه‌كێتی و په‌كه‌كه ده‌رهێنران و رزگار كران، به‌ڵام زۆر شوێنیش به ده‌ست یه‌كێتی و په‌كه‌كه مابوونه‌وه، له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا توركیا هاته سه‌رهێڵ و له ڕێی هێزه‌كانی ئاشتیپارێزه‌وه، هیچ گومانیان نه‌ما كه په‌كه‌كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌شدارن له‌و هێرش و شه‌ڕانه دژی پارتی، دیاربوو ئه‌مه‌ریكایش چرای سه‌وزی بۆ توركیا هه‌ڵكردبوو كه بێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه، چونكه له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه راستییه‌كانیان به ته‌واوی بۆ ده‌ركه‌وت".
ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا یه‌كێتی پاشه‌كشه نه‌كات، ره‌زامه‌ندی پێشان دراوه و هێزی ئاسمانی دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه
سه‌رۆك بارزانی نووسیویه‌تی، "رۆژی سێی تشرینی دووه‌می 1997، شاندێكی به‌رزی سیاسی و سه‌ربازیی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تیی جه‌نه‌راڵ چه‌تین پاشا، سه‌ردانی مه‌سیف سه‌ڵاحه‌دینی كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ڵوێستی ئه‌مجاره‌یان زۆر روونتر و راشكاوانه‌تر بوو، دیاربوو بڕیاریان دابوو كه یارمه‌تیی پارتی بده‌ن و هاوكاری بكه‌ن. ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌یان به‌و جۆره بوو:
توركیا بۆ دواین جار یه‌كێتی ئاگادار ده‌كاته كه له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنوور و رۆژی 20/10/1997 و به ئاشكرا خۆیان له په‌كه‌كه دوور بخه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا بڕیاری داوه بێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و یارمه‌تی پارتی بدات، تا ئێسته داوامان نه‌كردووه كه ببینه لایه‌نێك له شه‌ڕی ناوخۆی كوردستاندا و هه‌میشه هانی پارتی و یه‌كێتیمان داوه له پێناو گه‌یشتن به ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانه‌وه، به‌ڵام دیاره ئێسته گۆڕانكاریی گرنگ و مه‌ترسیدار روو ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی خۆی له په‌كه‌كه دوور نه‌خاته‌وه، هه‌مان هه‌ڵسوكه‌وتی په‌كه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی توركیادا هاتبوو، ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا یه‌كێتی پاشه‌كشه نه‌كات، ره‌زامه‌ندی پێشان دراوه و هێزی ئاسمانی دێته ناو بابه‌ته‌كه‌وه و به ئاگری تۆپخانه و تاك پشتگیری له پێشمه‌رگه ده‌كرێت، به‌ڵام به هێزی زه‌مینی به‌شداری له شه‌ڕه‌كه‌دا ناكه‌ین.
سه‌رۆك نووسیویه‌تی، دوای كۆبوونه‌وه‌كه چه‌تین پاشا به ته‌نیا له‌گه‌ڵم كۆ بووه‌وه و راشكاوانه‌تر قسه‌ی كرد و گوتی، "به هێزی ئاسمانی و ئاگری تۆپ و تانكه‌كان یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین، منیش راسپێردراوم كه به‌ڵێنت لێ وه‌ربگرم كه دوای شكستی یه‌كێتی و په‌كه‌كه، پارتی له‌سه‌ر هیڵێ 12ی 10 زیاتر تێنه‌په‌ڕێنێ"، منیش به‌ڵێنم پێ دا و جێبه‌جێ كرا.
"یه‌كێتی ئاگاداركردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیای به هه‌ند وه‌رنه‌گرت و پاشه‌كشه‌ی نه‌كرد، رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 1997، توركیا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ گه‌یاند و سه‌ره‌تا هاوكاری ئاسمانی ده‌ست پێ كرد، دواتر تانكه‌كانیشی هێنا". سه‌رۆك وای نووسیوه.