یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز بۆ جاری 35ـمین له مێژووی خۆیدا، نازناوی خولی ئه‌رجه‌نتینی له تۆپی پێ به‌ده‌ست هێنا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له دواگه‌ڕدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیندیپێندنتی به ئه‌نجامی 2-2 گۆڵ یه‌كسان بوو.
بۆكا، سوودی له بردنه‌وه‌ی ركابه‌ره مێژووییه‌كه‌ی "ریڤه‌رپله‌یت" وه‌رگرت، كه به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی رایسینگی برده‌وه.
بۆكا ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێڕا و جه‌ماوه‌ری یانه‌كه‌ش ئاهه‌نگی شێتانه‌یان ئه‌نجام دا.
جێی باسه ریڤه‌رپله‌یت 37 جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی ئه‌رجه‌نتین، كه ژماره‌ی پێوانه‌ییه و زۆرترینه، بۆكا جۆنیۆرزیش 35 جاره ده‌بێته پاڵه‌وان.