سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ بەشەخۆراك بڕیاری دا

:: AM:11:14:29/10/2022 ‌
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بازرگانیی عێراق رای گەیاندووە، پێویستە بەشەخۆراك باشتر بكرێ‌ و دەبێت ئەوە لە سەرووی كارەكانەوە بێت.

ئەمڕۆ شەموو 29ـی تشرینی یەكەم، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، لەگەڵ وەزیری بازرگانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا و باس لەو هەنگاوانە كرا كە بڕیارە لەبارەی كارتی بەشەخۆراكەوە بگیرێتەبەر.

بەشێوەیەك كە پشتیوانی هاووڵاتییانی هەژارنشین بكات كە ئەوەش كاری سەرەكیی ئەوانە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەش كراوە، سەرۆك وەزیران دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە حكوومەتەكەی گرنگییەكی زۆر بە بابەتی بەشەخۆراك دەدات، لە سەرووی كارەكانی دادەنێت و دەبێ باشتر بكرێ‌.

باسی لەوەش كردووە، پێویستە ڕێكارەكانی گرتنەبەری رێوشوێنی كردەنیی لەبارەی كارتی بەشەخۆراك و باشتركردنی كوالێتی خۆراك، بەشێوەیەك كە پشتیوانی هاووڵاتییانی هەژارنشین بكات كە ئەوەش كاری سەرەكیی ئەوانە.

دوێنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی دەستبەكار بوو، ئەوەیش دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن مستەفا كازمی و جێهێشتنی باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران.



وشە - رامیار جەواد