فێستیڤاڵی "قرتاج"ی سینه‌مایی كه ساڵانه له تونس به‌ڕێوه ده‌چێ و تێیدا ده‌یان فیلمی سینه‌مایی پێشان ده‌درێن. دوێنێ ده‌ستی پێ كرد و تا پێنجی مانگی داهاتوو "تشرینی دووه‌م" به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتریش خه‌ڵات به‌سه‌ر براوه‌كاندا دابه‌ش ده‌كات.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 30ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له دوێنێوه خولی 33مین فێستیڤاڵی قرتاج له تونس ده‌ستی پێ كردووه، تێیدا ده‌یان فیلمی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له هۆڵه‌كانی سینه‌ما و ناو گرتووخانه‌كانیش پێشان ده‌درێن.
پێگه‌كه ئاماژه‌ی داوه، بڕیاره له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه، 170 فیلمی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی پێشان بدرێن، سه‌رجه‌میان له 22 هۆڵی سینه‌ما له‌و وڵاته پێشان ده‌درێن. ئه‌و فێستیڤاڵه كه له ساڵی 1966ه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه فیلمه‌كان له
40 وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقییه‌وه بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵه‌كه هاتوون. ئه‌مساڵیش سعوودیه به چوار فیلم میوانی شه‌ره‌فی فێستیڤاڵه.
له رۆژانی فێستیڤاڵدا زۆرترین رۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر فه‌له‌ستین و فیلمه‌كانی، بڕیاره ئه‌و وڵاته 10 فیلم پێشان بدات كه هه‌ندێك له‌وانه به‌رهه‌می ساڵی 1969ن. تێیاندا باس له خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كرێ له دژی داگیركه‌ران.
دواتریش ئاماژه به‌وه دراوه كه له كۆتایی فێستیڤاَلدا، خه‌ڵات ده‌درێته فیلمه براوه‌كان، خه‌ڵاته‌كانی زێڕین و زیوین و بڕۆنزین.