سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له دزی و گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه، ئاماده نییه قه‌رزی خه‌ڵك و حكوومه‌ت بداته‌وه. ئێسته‌یش دۆسیه‌ی ژه‌هرخواردنی ئه‌ندام و لایه‌نگران و هاوڕێكانی هاتووه‌ته سه‌ر و خه‌ڵك و چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، به‌مه خۆری به‌ختی شاسوار ئاوا ده‌بێت.
ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی میله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، كۆنگره‌كه‌ی ماڵی دكتۆر كازم، چه‌ند قسه و لیدوانێكی شۆكئامێز و سه‌رنجڕاكێش بوو كه هه‌موو لایه‌كی وه‌ستاند و ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی یه‌كلا كرده‌وه، ئیتر خه‌ڵك گومانی نییه له‌وه‌ی كه شاسوار دكتۆر كازمی ژه‌هرخوارد كردووه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دۆسیه‌كه حاشاهه‌ڵنه‌گره و لێدوانی دایكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، دواجار ئه‌مه ده‌ستبه‌جێ و راسته‌وخۆ بۆچوونی هاووڵاتییان و ته‌واوی رای گشتی به‌رانبه‌ر شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ گۆڕی و متمانه‌ی هاووڵاتییان به‌و هێزه هه‌ڵوه‌ری.
حامید گه‌وهه‌ری نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، له‌مباره‌یه‌وه به ''وشه''ی گوت، پێویسته تاوانبارانی ژه‌هرخواردكردنی دكتۆر كازم، به ڕاشكاوی به خه‌ڵك بناسرێن و هه‌رچی زووه حكوومه‌ت و لایه‌نی پێوه‌ندیدار، ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و ئه‌م تاوانه قبووڵ نه‌كرێت.
ئه‌و گوتی، نه‌وه‌ی نوێ به‌و قه‌رزانه‌ی له حكوومه‌ت كردوویه‌تی، له دانه‌وه‌یان خۆی ده‌پارێزێت و هه‌روه‌ها له پێدانی پاره به خاوه‌ن پشكه‌كان خۆی لێ بێده‌نگ كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایه‌نی خه‌ڵك و حكوومه‌ت لێی توند بكه‌ن، كێشه‌كانی زیاتر قووڵ ده‌بنه‌وه.
گه‌وهه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر شاسوار به ته‌نیاش بێت، داگیركه‌ران ئه‌وه‌نده‌ی هاوكاری ده‌كه‌ن كه بتوانێ له به‌رانبه‌ر حكوومه‌تدا بوه‌ستێت و له‌مپه‌ر بخاته به‌ر كاره‌كانی حكوومه‌ت و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌و پیاوی داگیركه‌رانه و هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتوو له به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌وه‌ی نوێ‌دا نابێت و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه .
چیتر متمانه‌ی به شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماوه
هاوكات سه‌رتیپ مه‌حموود كه پێشتر لایه‌نگری نه‌وه‌ی نوێ بوو، بۆ "وشه"ی ده‌ڵێت، چیتر متمانه‌ی به شاسوار و نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماوه، دوای كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ماڵی دكتۆر كازم، ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه ده‌رده‌خات كه شاسوار له پێناو ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی خۆی و ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌موو كارێكی قێزه‌ون و مه‌ترسیدار ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌و روونی كرده‌وه، چیتر شاسوار ناتوانێ خه‌ڵك فریو بدات و موزایه‌ده بكات، چونكه ئیتر ئه‌و متمانه‌یه‌ی نه‌ماوه و كه‌سێكی مه‌ترسیداره و متمانه‌ی پێ ناكرێت، به‌ڕاستی شیاوی نه‌ك ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو شایسته‌ی ژیانیش نییه له‌م وڵاته، چونكه كه‌سێكی تۆمه‌تباره و پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت .
هاووڵاتییه‌كه ده‌ڵێت، ''من چیتر متمانه‌م به شاسواری نه‌وه‌ی نوێ نه‌ماوه، چونكه سڵ له هیچ شتێك ناكاته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌رامه گڵاوه‌كانی، هیوادارم هه‌رچی زووه خه‌ڵكی كوردستان و حكوومه‌ت و دنیای ده‌ره‌وه‌ش، هه‌ڵوێستی له دژ وه‌ربگرن و نه‌هێڵن ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی به‌سه‌ردا بچێت.''
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د