یانه‌ی ریال مەدرید بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری تیپه‌كه‌ی، گەڕایەوە بۆ ئەوەی هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ یەکێک لە ئامانجه‌كانی وه‌رزی رابردووی بدات.
یانەی ڕیال مەدرید لە هاوینی رابردوو هەوڵی دا گابرێل خیسوسی بەڕازیلی و هێرشبەری ئێسته‌ی یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی بباته ریزه‌كانییه‌وه، كه ئه‌و كات یاریزانی مانچێستەر سیتی بوو.
رۆژنامەی زه سه‌نی بەریتانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 31ی تشرینی یه‌كه‌م ئاشكرای كرد، گواستنه‌وه‌ی خیسۆس بۆ ریال مه‌درید له هاوینی رابردوو سه‌ری نه‌گرت، چونکە یاریزانەکە پاسپۆرتی ئەوروپی نییە، هاونیشتیمانەکەیشی، ڤینیسیۆس جونیۆر، لەو کاتەدا رەگەزنامەی ئیسپانی نەبوو، بۆیه ریال نه‌یتوانی بیگوازێته‌وه ریزه‌كانی وه‌ك یاریزانێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، کارلۆ ئانچیلۆتیی راهێنەری یانەی ریال مەدرید، تا ئێسته‌ش بە ئاستی خیسۆس سەرسامە و وەک جێنشینی کەریم بنزێما لە "سانتیاگۆ بێرنابیۆ"دا دەیبینێت.
زه سه‌ن نووسیویه‌تی، یانه‌ی شاهانه هاوینی داهاتوو ئۆفەرێکی نوێ بۆ گواستنەوەی گابرێل خیسۆسی بەڕازیلی پێشکەش دەکات.
خیسۆس لە سەرەتای وەرزی ئێسته‌دا لەگەڵ ئارسیناڵ بە باشی دەردەکەوێت، تا ئێستا 5 گۆڵی تۆمارکردووە و 7 ئەسیستیشی کردووە.