بڕیاره دووشه‌می داهاتوو "حه‌وتی تشرینیی دووه‌م" له شاری نیۆنی سویسرا تیروپشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بێته ئه‌نجامدان، چاوه‌ڕێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز و ئاگریین ده‌كرێت.
شه‌وی رابردوو قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ كۆتایی هات و سه‌رجه‌م تیپه‌كانی قۆناغی 16 ده‌ركه‌وتن، هانده‌ران و چاودێرانی وه‌رزشی چاوه‌ڕێی تیروپشكێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌كه‌ن بۆ یارییه‌كانی قۆناغی داهاتوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند تیپێكی به‌هێز به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وتن، كه له قۆناغی داهاتوودا به‌رانبه‌ر یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌كان یاریی ده‌كه‌ن.
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی تاكه نوێنه‌ری ئیسپانیایه له قۆناغی 16، پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووه و هه‌ڵگری زۆرترین نازناوی چامپیۆنزلیگه، بۆیه چاوه‌كان زیاتر له‌سه‌ر یانه‌ی شاهانه‌یه، به‌ڵام بۆی هه‌یه له قۆناغی 16دا ئه‌ركی قورس بێت، به تایبه‌تی رووبه‌ڕووی یه‌كێك له‌مانه ده‌بێته‌وه "لیڤەرپوول، کڵەب بروج، ئینتەرمیلان، ئینتراخت فڕانکفۆرت، ئەی سی میلان، بۆروسیا دۆرتمۆند و پاریس سانجێرمان".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركی قورس ده‌بێت، یانه‌ی پاریس سانجێرمانه، دوای ئه‌وه‌ی به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، بۆیه پێشبینیی ده‌كرێت رووبه‌ڕووی یه‌كێكه له‌م تیپانه ببێته‌وه " بایرن میونشن، ریال مه‌درید، مانچێسته‌ر سیتی، چێڵسی و تۆتێنهام".
هه‌روه‌ها یانه‌ی لیڤه‌رپوول، كه وه‌رزی رابردوو گه‌یشته یاریی كۆتایی، ئه‌م وه‌رزه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت، ئه‌گه‌ر چانس یاوه‌ری نه‌بێت، بۆی هه‌یه ئه‌ركی قورس بكه‌وێته‌وه، چونكه دوور نییه رووبه‌ڕووی یه‌كێكه له‌و تیپه گه‌ورانه بكه‌وێته‌وه " بایرن میونشن، ریال مه‌درید"، هه‌روه‌ها پۆرتۆش یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ی له‌وانه‌یه بكه‌وێته به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوول.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دووشه‌می داهاتوو تیروپشكی قۆناغی 16ده‌كرێت، به‌ڵام یارییه‌كان له مانگی شوباتی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.